‎لە وەڵامیی مەسعود بارزانیدا ؛

لەلایەن ستاندار Posted on 275 جار بینراوە

ھۆشیار عەبدوڵا

‎(پارتی نەبوایە ئێستا ئەم ھەرێمە سەربەخۆ بو)

‎پارتی و سیاسەتە چەوتەکانی بارزانی نەبوایە ھەرگیز ھەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان وایان بەسەر نەدەھات !

‎پارتی و سیاسەتی بارزانی نەبوایە ؛

‎کارتێکی بەھێزی وەک راپرسیی وا ئاسان ھەرزان فرۆش نەدەکرا و سەربەخۆیی نیشتیمانی بە دەیان فرسەخ نەدەڕۆیشتە دواوە .

‎پارتی و سیاسەتی بارزانی نەبوایە؛

‎کەس نەبو ئەمڕۆ بڵێ حسابی ھیچ بۆ کەس ناکەم و بۆ رۆژی دوایی بە رەنگێکی زەردھەلگەراو و شڵەژاو لە عەبادی نەدەپارایەوە کە ھەمو دەرگاکان دانەخات !

‎پارتی و سیاسەتی بارزانی نەبوایە؛
‎ خەڵک بێ موچە نەدەبو و نەوتی ھەرێم نە دەدزرا و دەبو بە خێر و بێر بۆ خەڵکەکەی.

‎پارتی و سیاسەتی بارزانی نەبوایە ؛
‎دەمێک بو ھەڵبژاردن لە ھەرێمدا دەبو بە شارێی گۆڕانکاری و ئەوان نەبونایە ھەڵبژاردن و تەزویر نەدەبون بە دەستەخوشک ، ئێستا وەک پەتا تەزویری پارتی حزبی تری وەک یەکێتیشی نەدەگرتەوە .

‎ئەوان نەبونایە ؛
‎ئێستا ھەرێم دەستورێکی دیموکراتی کۆماری پەرلەمانی بەھێزی دەبو .

‎بارزانی و کورسیەکەی نەبوایە ئێستا داخستنی پەرلەمان و کودەتا بەسەر شەرعیەت لە مێژوی حوکمی خۆماڵیدا تۆمار نەدەبو .

‎ئەوان نەبونایە ؛
‎ھەمو بنەماکانی سەربەخۆیی نیشتیمانی وەک ئێستا وێران نەدەبون.

‎سیاسەتی پاشکۆیەتی ئەوان نەبوایە تورکیا و ئێران تەراتێنیان نەدەکرد لەھەرێمدا!

‎من دژی ئەوەم بە زمانی رزگارکەر خۆت بناسێنی و ئەوانی دی سفر بکەیت ، ئەگەر نا ئەزانم ئێوە ھەن و خەلکی تریش ھەیە و دەبێت ، ئێوەش دەمێنن و خەلکی تریش دەمێنێت ، بەڵام حەز ئەکەم بزانیت و دڵنیابیت کە
‎سیاسەتی چەوتی خۆت و حزبەکەت نەبوایە ئێستا ئەم ھەرێمە سەربەخۆ بو.

‎باسی سەردەمی شاخ ناکەم بەڵام پێم بڵێ لە ۱۹۹۱ ەوە تا ئێستا جگە لەدژایەتی سەربەخۆیی نیشتیمانی چیتان کردوە؟!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.