ستاندەر
عەلی سندی وەزیری پلاندانانی حکومەتی ھەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند رێژەی بێکاری لەنێو گەنجان لە کوردستان بۆ ٢٠% بەرزبۆتەوە و ھیچ ئاسۆیەکی چارەسەری لە ئارادانیە.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند بێکاری لە ھەرێم لە نێو پیاوان ٢٤%ی تێپەراندوە و لە نێو ئافرەتانیش ٦٧%ە.