ستاندەر
تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان لە ڕاپۆرتێکی هەواڵیدا حزبێکی گەورەی کوردستانی بە چەواشەکار و داردەستی داگیرکەران وەسفکرد، باسی لەوەکرد کە شۆڕشی نوێ کە لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵگیرسا لەپەنای ئەو شۆڕشە حزبێکی کوردستان شۆڕشێکی چەواشەی هەڵگیرساند و بوو بە دارەدەستی بێگانە.
هەروەها لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەو حزبە چەواژەکارە و تاوەکو ئێستا داردەستی داگیرکەرانە، هەروەها وتی ئەگەر یەکێتی نەبێت ئەوا کوردستان دەبێتە کۆریای باکور.