کۆبینەوەی قەرەھەنجیر!

لەلایەن ستاندار Posted on 338 جار بینراوە

مەلا فرمان

لەبەر ئەوەی ئەم بابەتە پەیوەندی راستەوخۆی بە پرسی کەرکوکەوە ھەیە، بۆیە بە پێویستم زانی بە شێوەی خاڵبەندی و لە چەند رەھەندێکدا باسی بکەم.
یەکەم : قەرەھەنجیر : یەکێکە لە ناحیەکانی کەرکوک، کەوتۆەتە سەرجادەی کەرکوک – سلیمانی بە دوری ٢٠ کم لە سەنتەری کەرکوکەوە. ئەم ناحیەیە لە سەردەمی بەعس روخێندرا ، لەروی ئیداریەوە وەک ناحیە نەما، بە فەرمی بو بە سەربازگە. لەگەڵ ئەوەی بڕیاری نوێکردنەوەی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە، بەڵام دەسەڵاتی حیزبی وەک تەواوی کێشە نەتەوەییەکانی کەرکوک خەمساردی لێکردوە، ھاوشێوەی نا حیەی شوان تا ئێستا سەربازگەیە.
دووەم : کۆبونەوەکان لە رابردودا
دەکرێت بەم شێوەیە باس لەو کۆبینەوانە بکەین:
1- لە روی ژمارەوە: لە ژماردن نایەن .
2- لە روی ناوەڕۆکەوە : تەنھا موجامەلەی سیاسی سواو و چەند بارەبوەوە.
3- لە روی بەرھەمەوە: لە دارێکی زڕ دەچێت . دەگێڕنەوە لە ناوچەی گەرمیان جوتیارێک دوای ٧ ساڵ زانی کە دار زەیتونەکانی زڕ و بێبەرن ، بۆی دەرکەوت کە فەرمانگەی کشتوکاڵ چ ھەڵە و خەمساردیەکی گەورەی کردوە. کەچی ئەم جەماعەتە ھاوشێوەی ئەو جوتیارە بە ئاگا نایەنەوە.
4- لەم حیزب گەلە ھەمیشە لە پاڵ و پشتی پارتی و یەکێتیەوە بونەو وەستاون. تەنھا ئەو دوانە خاوەن قسە بونە. لەو قسانەی بۆ تەلەفزیۆن کردیان پارتی و یەکێتی بەڕاشکاوی پاشکەوتنیان دا بە گوێی جەماعەتی دواوە.
5- تەنھا لە کاتی سەغڵەتی پارتی و یەکێتی داوای دانیشتن بە قەڵەباڵغی دەکەن. دەپرسم لەکام شاندی ئەو ٢ حیزبە بۆ پرسی کەرکوک نوێنەری جەنابتان بەشداربوە.
6- خۆنامیشکردن لە میدیاکان: بێکەموکوڕی، بە قات و بۆینباخەوە.
سێیەم: پرسی تەعریب
بەڵێ دوای ١٦/١٠/٢٠١٧ پرۆسەی تەعریب ھاوشێوەی سەردەمی بەعس دەستی پێکردۆتەوە. عەرەبەکان گەڕاونەتەوە سەر زەوی کورد. لە ٢٠٠٣ بۆ ئێستا پرسی زەویەکان چارەسەر نەکراوە.
– ٩٠% زەویە کشتوکاڵیەکانی کورد لەسەر ناوی وەزارەتی دارایی و بەرگریە.
– تاپۆی خانوەکانی کورد نەگەڕاونەتەوە بۆ خاوەنەکانیان.
– سیمای کوردانەی ئەم شارە تادێت زیاتر دەشێوێندرێت.
– بەرپرسێکی کشتوکاڵ لە کەرکوک بۆی گێڕامەوە ” لە کاتی خۆی دەتواندرا بە (١٠ دە ) دەفتەر دۆلار تەواوی ئەو گرێبەستە کشتوکاڵیانە ھەڵوەشێندرێنەوە، دابین نەکرا”.
– شارەزایەکی عەرەب لە کشتوکاڵ بۆ جوتیارە کوردەکانی دوبز گێڕاوێتیەوە ” لە کاتی خۆی بەرپرسی کشتوکاڵی دوبز ئامادە نەبوە کار بۆ ئەو گوندانە بکات، چونکە خەڵکی ئەو گوندانە جەلالین”.
لەم بارەوە دەمەوێ ئەم ٢ پرسیارە لە جەماعەتی کۆبینەوەکە بکەم:
1- کامتان سەردانی مەیدانی ئەو گوندانەتان کردوە؟
2- جگە لە KNN کام کەناڵ راپۆرتی مەیدانی لەسەر ئەو گوندانە کردوە؟.
3- بۆ دەستکەوتنی وەڵامی دروست دەتوانن لە گوندەکانی نادراوە و مامە، عەلەغێر و عەمشە بپرسن.
چوارەم:
کۆبونەوەکردن لەدەرەوەی کەرکوک دانپێدانانە بە داگیرکردنی کەرکوک و پشتیوانی رایەکەی پارتیە کە دەڵێت ” کەرکوک داگیرکراوە”. لێرەوەش قسەکەی سەرۆکی پارتی کە دەڵێت ” تاقمیکی ناو یەکێتێ خیانەتیان کرد”.
پێنجەم: چەند پرسیارێک بۆ لایەنەکان جگە لە ینک و پدک
1- لە تەشکیلاتی کەرکوک لە رابردو و ئێستا چەند پرستان پیکراوە؟
2- لە لیژنەی ئەمنی کەرکوک لە ئێستاو رابردوچەند راتان ھەبوە؟
3- لە ھەڵبژاردنەکان لە کامتان ساختە نەکراوە؟
4- لە دانانی ئەم لیژنەی ئێستا چەند راتان وەرگیراوە؟
شەشەم: متمانە
1- حیزب بۆ حیزب: تابڵێی لاوازە، زۆرجاریش نیە!.
2- خەڵک بۆ حیزب: زۆر کەمە.
3- خەڵک بە کۆبونەوە و لیژنە: سفر
حەوتەم : چیان بۆ دەکرێ
بەر لە ١٠/٢٠١٧ پارتی و یەکێتی حاکمی موتلەق بون لەم شارە، بکوژوببڕ تا دەگاتە دزینی سەروەت و سامان. ئێستا ئەمان و ئەوانی تریش ھیجیان لە دەسەت نایە و بوێریان لە ئاستێکی نزمدایە. لێرە بە پێویستم زانی ئەم نمونەیە باس بکەم: زلەکەی کاک عەلی عەسکەری لە ١٩٦٨ لە زاکیرەی بەتەمەنەکان ماوە، ئەو زلەیەی لە بەرامبەر قەڵا لە پۆلیسێکی عەرەبی وەشاندوە.
ھەشتەم: ئومێد و ھیوا
لەسایەی حوکمڕانی پارتی و یەکێتی بونی ھیوا و ئومێد لای تاکی کورد زۆر لاوازبوە ، بە ھۆی:
1- شکستە یەک لەدوای یەکەکانای کە بەسەر ئەم شارە و ھەرێمیان ھیناوە.
2- نەبونی ماڵی بەرپەسەکان لە کەرکوک و ناو خەڵک، ھەمو خانو و بنکە و بارەگای زیادەیان لە ھەرێم ھەیە.
3- دزینی سەروەت و سامانی سەرزەوی و ژێرزەوی لە ٢٠٠٣ – ٢٠١٧ .
4- نادادپەروەری لە حوکمڕانیدا
5- تاکە ھیوای خەڵکی کەرکوک ھێزی پێسمەرگەی کوردستان بو، دوای ١٦/١٠ ئەم دو حیزبە ئەوەشیان لاوزکردوە.
6- لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی ھاوشێوەی ئەوان ترس لە زکیان دەرنەچوە و سام بەری نەداون.
7- گوێ لەمشتی بەرپرسان بۆ بێگانە وای کردوە بۆ مانەوە و خۆژیاندن لای بەشێکی تاکی کورد خۆ بەکەم زانین و خۆبەدەستەوەدان ئاسان و عەیبی تێدانەبێت.
نۆیەم:
1- خۆبەدەستەوەدانی یەکێتیە بە سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان
2- زاڵبونی ھەیمەنەی پارتی و یەکێتیە بەسەر لایەنەکانی تردا.
3- راستیان گوتوە ” بە نەزان نە وڵات و نە شار بەڕێوە دەچێت نە بریاری تەندروستیس دەدرێت، ئاشی نەزانە و خوا دەیگێڕێ”.
دواخاڵ:
– رێگە چارە
1- گوڕینی دەسەڵاتی جوتحیزبی لە ھەرێم. ئەمەش ئەرکی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە.
2- لایەنەکانی غەیرە پارتی و یەکێتی لەبەرەیەکدا کاری پێکەوەیی ئەنجام بدەن.
3- بوێر و نەترسانە سەردانی مەیدانی بکەن و شەقام بجوڵێنن.
4- راستەوخۆ و راشکاوانە بکەونە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا.
5- گوندنشینانی کەرکوک : ورە بەخشن، دەڵێن ” گەر بەھەمەریش بەسەرماندا برۆن ماڵ جۆڵ ناکەین و لێرە ناڕۆین “. ھاوکارن و بەشێکی گرنگن لە چارەسەر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.