تورکیا ھەوڵی ھێنانەدی دوو ئامانجی مەترسیدار دەدات بەرامبەر ھەرێم لە دوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 178 جار بینراوە

ستاندەر

لە ئێستادا گفتوگۆکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق چڕتر بۆتەوە و، بەگوێرەی راپۆرتێکی (ئەل مۆنیتەر) تورکیا مەیلی بەلای موقتەدا سەدر و ھاوپەیمانیەکەیەتی کە پێشەنگایەتی دامەزراندنی حکومەتی نوێی عێراق بکات.
ئەل مۆنیتەر ھۆکاری پشتیوانی لە سەدر لەلایەن تورکیا بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە پێی وایە کەمتر لەژێر کاریگەری ئێران و ئەمریکایە و دەتوانێ مامەڵەی لەگەڵ بکات.
نوسیویەتیشی پرۆژەی”ئـۆڤاکۆ” کە لەلایەن تورکیاوە ئامادەکراوە بۆ کردنەوەی خاڵی سنوری نێوان عێراق و تورکیا لە فیشخاپور بەشێوەیەک بەبێ گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستان بەراستەوخۆیی مامەڵەی بازرگانی لەنێوان ئەنکەرا و بەغدا ئەنجامبدرێت، ھاوکات راکێشانی بۆری نەوتی بەبێ ئەوەی پشت بەھەرێمی کوردستان ببەسترێت.
بەگوێرەی راپۆرتێکی تر کە رۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکیا بلاویکردۆتەوە ئەمریکا لەماوەی رابردوو نەیھێشتوە ئەو ھەوڵە سەربگرێت، بۆیەش لە ئێستا تورکیا پشتیوانی موقتەدا سەدر دەکات بە ئومێدی ئەوەی کەمتر لە ژێر کاریگەری ئەمریکا بێت بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە جێبەجێبکات کە گورزێکی ئابوری دەبێت لە ھەرێمی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.