سەرۆكی پەرلەمان بۆ فرۆشتن

لەلایەن ستاندار Posted on 187 جار بینراوە

ستاندەر

كەناڵی “الشرقیە” ی عێراقی ئاشكرای كرد، لەسەروبەندی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك پەرلەمانی عێراق لە رۆژی شەممەی داهاتوو، كورسیەكەی سەرۆكی پەرلەمان لە نێوسیاسیەكانی عێراقدا نرحەكەی گەیشتۆتە (30) سی ملیۆن دۆلار.

هەمان سەرچاوە رایگەیاند: تەنانەت (15) پازدە ملیۆن دۆلار پێشكەشی كاندیدێكی سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ پاشكشەكردن لە ململانێكە، بەڵام كاندیدەكە داوای (30) سی ملیۆن دۆلاری كردوە.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە: نزیكەی 15 دەفتەر دۆلار تاكو (30) سی دەفتەر دۆلار دەبەخشرێتە هەر پەرلەمانتارێك دەنگ بە كاندیدێكی دیاریكراوی سەرۆكایەتی پەرلەمان بدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.