ستاندەر
لە گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆی ٢٨٢ دەنگی پەرلەمانتاران، بەشیر حەداد ١٨٥ دەنگ و ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ٥٣ دەنگی بەدەستھێناوە، ھەروەک ١٦ دەنگ بە سپی و ٢٨ دەنگیش پوچەڵکراونەتەوە.
جێی باسە بەدەستھێنانی ئەو پۆستە لەلایەن پاڵێوەراوەکەی پارتی بە پشتیوانی بەرەی ئێرانی بوە و لەلایەن ھادی عامری و نوری مالیکی و چەند لایەنێکی تری شیعی پتشتیوانی کراون.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر ئەو پۆستە لای بزوتنەوەی گۆڕان بو بەڵام لەو خولە ھیچ کاندیدێکی نەبوو.