ستاندەر
عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی و کاندیدی ئەو حیزبە بۆ پەرلەمان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت ئەمرۆ دوو شەممە لە ناحیەی کەلەکچی لەلایەن ئاسایش رێگریان لێکراوە کۆبونەوەی جەماوەری بکەن بۆ ڕونکردنەوەی بەرنامەی ھەڵبژاردنیان.
دەشڵێت “ئەم ڕێگری و فشارانە لەبەرامبەر دەرکەوتنی ئێمە لەم ناوچەیە، ترسێکی گەورەی ئەوانەیە کە شارێک یان ناوچەیەکی دیاریکراوی کوردستان بە موڵکی خۆی دەزانێت “