ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر سەرکردایەتی کورد لە ھەڵەیەکی ستراتیژی ئاگادار دەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 367 جار بینراوە

ستاندەر
ناوەندی تویژینەوەی ستاندەر لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی داواکاری دروستکردنی ئەنجومەنی سیاسیەت و نەخشەدانان کە لەلایەن سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داواکراوە، رایدەگەیەنێت ئەو داواکاریە لە رووی ستراتیژیەوە ھیچ خزمەتێک بە پێگەی کورد لە بەغدا ناکات.

دەقی شیکاریەکە بخوێنەوە:

دیسان كورد هەلەی ستراتیجی دەكا
چەند سەرچاوەیەكی عیراقی و هەرەوەها لە پێگەی (پ د ك)ئەوە بلاوكرایتەوە كە كاك مسعودبارزانی داوای لە لایەنە عیراقیەكان كردوە (بەتایبەتی لەو ڕیكەوتنە تازەی لەگەل لایەنە شیعەكانی كردوە) داوای كردوە (مجلس أعلى للسياسات والتخطيط) لة عيراق دروست بكرێ و هەمو پیكهاتەكانیش بەشدار بن بۆ ئەوەی چیتر تاكڕەوی لەعیراق نەمینی… ، ئامانجەكە جوانە بەلام ئامرازەكەی لاوازە ، تاكڕەوی لە عیراق بەو مەجلیسە كۆتایی نایەت ، لە بنەچەدا ئەو (مەجلسەی سیاسی )بۆ ئەیادعەلاوی داتاشرا لە خولی پیشووتری هەلبژاردن ، ئینجا ئەو مەجلیسە پالپشتی دەستوری نیە ،كەمتریش لە نیودەولەتان كاری پێكراوە زیاتر بۆناو حزبانە ،بۆیە دروستیش بكریت كاریگەری وای نابیت ، لەجیاتی ئەوە واچاكترە داوای (مجلس الاتحاد العراقي) بكريت كە پالپشتی دەستوری بەهیزی هەیە : المادة (48) الباب الثالث الفصل الأول من الدستور, بەشیكە لەتەواوكەری فیدرالی ، لەهەموی گرنگ تر بەهۆی ئەو مەجلیسە ئیتحادیە مانای تەوافوقی تەواو دەدا وەك لە ئەزمونی تەوافوقی (چیكوسلوڤاكیاو قوبرس ولبنان وئیمارات ..) .
ناوەندی تویژینەوەی دەزگای  ستاندەر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.