لەتیف فاتیح فەرەج
ئەگەر لە دوای ٢٧ ساڵ لە حوکمڕانی شکستخواردوو پارتی و یەکێتی دەنگ بێننەوە ، کەواتە کێشکەخەڵکە ، خەڵک نایەوێت سزای کردارە ناشرینەکانی وەک :
– شەڕی ناوخۆو دابەشکردنی باشوری کوردستان و بەکوشتدانی ھەزاران گەنج بدات
– ھێنانی بەعس و ئێران و تورکیا بۆ سەر خاکی نیشتمان بدات
– برسی کردنی خەڵک و بێموچە کردنی بدات .
– شەقوەشاندنی موچە خۆران و سوکایەتی بە داوای ڕەوابدات .
– نەھامەتی خنکان لە ئیجەداو موھاجیری وڵاتان بدات
ھەڵبەت دزینی نەوت ، شەڕی پۆست لە بەغدا ، گەندەڵی وێرانکەر ، دیلکوشتن و زۆر کاری چەپەڵی تر سەربارن ، ئێ باشە کە پارتی و یەکێتی دەنگدێنن ئیدی خەڵک شایانی ھەموو شتێکن ،لە ھەولێر لە چێشتخانەیەک نانم خوارد وێنەی مەلامستەفای بارزانی و مەسعودبارزانی و نێچیر ڤانیش ھەڵواسرابوون ، وتم ئەو ھەموو وێنەیە بۆ ، وتی ئێستا لایبەم سبەی دادەخرێت ، گەر نەوزاد ھادی پارێزگار گەرەکیەتی ناوی چێشتخانەکەی بۆ دەنێرم .
بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا مرۆڤ ھەق بڵێت ، پارتی وەک یەکێتی بنەماڵەییانە نەھاتونەتە نێو پرۆسەی پارلەمانەوە ،یەکێتی لە لیستەکەیدا یەکەم و دووەم قوبادو بێگەردن ، ھی پارتی یەکەم ھەورامیەکە ، رەنگە ئەمەش لەو روانگەیەوە بێت کە دەبێ بارزانی ھەمیشە ١٠٠%ی دەنگەکان بێنن نەک کەمتر .
دەی خەڵک ھەر ئەوانەی پیرۆز بێت .