شەڕی گەرمی نێوان یەکێتی و پارتی لەو هەفتەیەدا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 317 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری

بەپێی زانیاریەکان پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرۆک کۆماری عیراق کاندیدی دەبێت و فازڵ میرانی و د. رۆژ نوری لە بەربژێــرەکانی دەبێت ئەمە لەکاتێکدایە یەکێتی سوورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار و بەهێزترین کاندیدیشی د. بەرهەم دەبێت.

هەرچەند پارتی جارێک لەڕێی کۆسرەت رسول ەوە پەیامی خۆی ئاشکرا کردووە لەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق مافی پارتیە بەڵام یەکێتی کارتەکانی لەهەمبەر ئەو پۆستە دەجوڵێنیت لەوەی گەر بێت پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ ی.ن.ک نەبێت ئەوا لە داهاتوودا پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەدەستی پارتی دەردەهێنێت و هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنەکانی تر پێکدەهێنێت.

بەپێی زانیاریەکان لەدوا فشاردا ی.ن.ک هەرەشەی وەستاندن و بەشداری نەکردن لە هەلبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و سازش لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ناکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.