کوردستان داشی شترەنجی زلهێزەکان ︎

لەلایەن ستاندار Posted on 327 جار بینراوە

نەجاد رەسول

نیگەرانی جیۆپۆلۆتیکی ناوچەی کوردان و دابەشکردنی خۆلەمێشی ئیمبراتۆریەتی دەولەتی عوسمانی و بێ مۆرالی رۆژئاوا بەرامبەر بەلێنەکانی بە دامەزراندنی چوارچێوەیەکی سیاسی بۆ کوردستان بەرهەمەکەی ناسەقامگیری ناوچەکەبووە بەدرێژای سەدەیەک لە ململانێی سیاسی و خوێناوی سەخت لە ناوچەکەدا. ئەوەی تێگەیشتنی قوولی لەسەرمێژووی کورد و سیاسەتی هەرێمایەتی و زلهێزەکان هەبێت خوێندنەوەی بۆ ئێراقێکی خوێناوی و هەرێمێکی پەرتەوازە و کرۆکی تەنگوچەلەمە و کێشمەکێشمە ناوخۆیەکان دەبێت ،بەوەی ئێراقێکی یەکگرتوو و دیموکراتخواز لەسەر خۆلە مێش دروست و بنیات دەنرێت .

کورد رەگ و ریشەیەکی مێژووی و سیاسەتێکی پر هەلبەزە و دابەزەی هەیە لەگەل دووفاقی ولاتە زلهێزەکان و دەستە مۆ بوونی سەرکردایەتی سیاسی و سیاسەت نەکردن بەرامبەر ئەگەر ورووداوە کاندا. بەردەوام سەرکردایەتی سیاسی کورد خراونەتە ناو بازنەی فروفێلە دەستووری و یاسایەکان لەگەمەی دیموکراسی دا،تەکتیکێکی کلاسیکیانە سیاسەتی ولاتان بەتایبەت هەرێمایەتی بریتی بووە لە پەرت بکە تا زال بیت لە نێو خودی مالی کوردی بەکارهاتووە .

خالی سەرەکی ئەوەیە هیچ کام لە ولاتە زلهێزەکان بەرنامە و پرۆژەیەکی نوێیان بۆ ئایندەی کورد بەراشکاوی لە ناوەندەکانی بریاردا لەکارنامەی نەخشە درێژ خایەنەکانییان نەخستۆ ناو بەرنامەی کاریان ،بەلکو بەردەوام بەدوای لاواز کردنی پێکهاتهکانی بوون بۆ میراتی ناجێگیری ئێراقی نوێ وەک چۆن زلهێزەکان بەکارهێنانی وندوتیژی بکات بەهونەر .کوردیان خستۆتەناو چوار چێوەیەکی قەتیسی سیاسی وئابووری سەپێنراو بەسەریان لەرێگای ولاتە ئقلیمیەکانەوە ،بۆ پاراستنی نا هاوسەنگی لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا زلهێزەکان بریاریان داوە کورد لەم دۆخەدا بهێلنەوە بەتایبەت هەلومەرجی جیۆپۆلیتیکەی تا ئێستا یارمەتی دەرنەبووە ،بەلکو بەردەوام پرسی کورد بۆتەقوربانی چەند بایەخێکی جیۆپۆلتیکی گەورە بەناوی پاراستنی خاکی ئێراق دا لەپال ئەمانەدا کورد خۆی خاوەن هەلویستێکی لاوازە و وەک چۆن دیموکراسی چانسێکی بەهێز و زۆر باشی نەبووە بۆئەوەی بەزیندوی لەژێر حوکمداری و دەسەلاتی کوردی بمێنێتەوە وەک سەرەتایەک بۆبنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری و کۆمەلایەتی و سیاسی داکە پێویستی بە پرۆسەی پەروەردەکردن هەیە وەک شۆربوونەوەیەکی کەلتووری بۆیە لەحالی ئێستادا زلهێزەکان بایەخیان بەچەسپاندنی دیموکراسی وکرانەوە و چەسپاندنی مافی نەتەوەو کەمەنەتەوایەتیەکانی ناوچەکە نیە بۆیە کورد وەک داشی شترەنج لەناو هاوکێشە پرکێشمە کێشەکانی ئقلیمی و خۆلەمێشی دوبارە دارشتنەوی سنووری سیاسی نوێ دا وەک ماف خوراێک بەدەست زلهێزەکان و ستەمکارێکی ناوخۆی ماوەتەوە . بۆیە کوردستان دوبارە لەبەردەم دارشتنەوەی نەخشەی دکتاتۆریەتی نوێ دایە وەک داشی دەستی زلهێزەکان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.