ستاندەر
دوای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ لە درەنگە شەوی ٢/٣: ئەیلولی ٢٠١٨ یەکەم ھەڵوێستی سیاسی نواند بە چوونە پاڵ پێکھێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق. کە ئەوە جێی سەرنج بوو چاودێران ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد ئەم حزبە نوێیە بەسەرکردایەتی دامەزرێنەر وجولێنەرەکەی ھەر لە تاقیکردنەوەی یەکەمی بەھەمان شێواز وعەقڵی “حزبە تەقلیدیەکان” چووە ناو کوتلەیەک بێ ئەوەی بزانێ بەرنامەو سیاسیەتی ئەم کوتلەیە چیە، تەنھا مەرجی جولانەوەکە ئەوە بوە کە یەکێتی و پارتی تێدانەبێت، پێویست بو کۆمەڵێک مەرجی پێشوەختەی ھەبوایە بۆ پشتیوانی لە ھاوپەیمانیەتیەکە بەجۆرێک پێگەی بەھێزبکات لە ھاوکێشەکان.
لە بەدواداچونێكی ستاندەر دەركەوتوە كە ئەو هاوپەیمانیە بۆ دووەم جارە كۆدەبنەوە بەبێ بەشداری پێكردنی سەركردەیەكی لیستی نەوەی نوێ.
بۆ نمونە؛ لە دوا كۆبونەوەی سەركردەكانی كوتلەی چاكسازی وبونیاد لە 23/9/2018 لە هۆتێلی بابل لە بەغدای پایتەخت، سەركردە دیارەكانی ئەم كوتلەیە بەشداری كۆبونەوەكە بوون بەبێ شاسوار عەبدولواحید. سەركردە بەشداربوەكان بریتی بوون لە:
حەیدەر عەبادی/ نصر
ئەحمەد ئەلصەدر/ سائرونی موقتەدا صەدر
عەممار ئەلحەكیم/ حیكمە
ئەیاد عەلاوی/ ئەلوەتەنیە
صاڵح ئەلموتڵەگ/ حیواری وەتەنی
خالید ئەلعوبەیدی/ سەرۆكی لیستی نصر لە موصل
ئەرشەد ئەلصاڵحی/ سەرۆكی بەرەی توركمانی .
ئەمەو لەم كۆبونەوەی هۆتێلی بابل 12 بڕیارو راسپاردەی گرنگ دراون بەبێ بەشداری نەوەی نوێ كە چاودێران پێیان وایە پێدەچێ بەشداربونی نەوەی نوێ لەم كوتلەیە تەنها بە زارەكی وبە پەراوێزی بێت نەك بەفەرمی ورۆڵی كاریگەری هەبێ لە دروستكردنی بڕیاری سیاسی گرنگ وچارەنوسساز.