مسعود عبدالخالق: پابەندبوونی هەرێم بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕێگرە لەوەی جارێکیتر ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێ

لەلایەن ستاندار Posted on 495 جار بینراوە

ستاندەر

مسعود عبدالخالق نوسەر و چاودێری سیاسی و سەرۆکی دەزگای ستاندەر لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی “knn” سەبارەت بە ساڵوەگەڕی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی ۲٥ی ئەیلول ڕایگەیاند کە پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامی ڕیفراندۆمی ۲٥ی ئەیلول، ڕێگرە لەوەی جارێکیتر ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجامبدرێتەوە.

هەروەها ناوبراو لەبەرنامەکەدا باسیلەوەشکرد کەوا ڕازی نەبوونی هەرێم بە نامەکەی ریکس تیلرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە دەسکەوت و بەڵێنی زۆری بۆ کورد تێدابوو و ڕازی بوونی بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کە دەرەنجامی ڕیفراندۆمی هەڵوەشاندەو جێگای پرسیار و توێژینەوە لەسەرکردنە.

مسعود عبدالخالق لەبەشێکی تر قسەکانیدا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان باسی لەوەکرد کە ئەگەر لەهەڵبژاردنی ئەوجارەش ئەو دەسەڵاتدارانەی ئێستا دەربچنەوە ئەوا مەترسیم هەیە مەترسی بکەوێتە سەر مانەوەی هەرێمی کوردستان چونکە ئەو سەرکردانەی ئێستا لەڕوی نێودەوڵەتیەوە مەلەفیان داخراوە.

سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەو کاتو ساتەدا پیلانی نێودەوڵەتی یان هەرێمی بوبێت ناوبراو وتی باوڕناکەم ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پیلانی هەرێمی بووبێت بەڵکو ئەوە حەزێکی قەومی بوو بەڵام بەڕاستی ئەو سەرکردانە نەشارەزایەتیان لەو بوارە فولە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.