نھێنی کۆبونەوەیەکی نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار

لەلایەن ستاندار Posted on 331 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار دوێنێ سێ شەممە نێچیرڤان بارزانی سەردانی کۆسرەت رەسوڵی کردووە لە ھەولێر بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی کێشەی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار.
بەگوێرەی زانیاری ستاندەر لە کۆبونەوەکە نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە مامم (واتە مەسعود بارزانی) بە کاندیدکردنی بەرھەم ساڵح رازی نیە بۆ سەرۆک کۆماری.
لەدانیشتنەکە کۆسرەت رەسوڵ رەتی کردۆتەوە کە کاندیدەکەیان بگۆڕن و رایگەیاندوە پشتیوانی ئەمریکاشیان بۆ د.بەرھەم ساڵح ھەیە.
نێچیرڤان بارزانی بە ناوی پارتی داوای کردووە یەکێتی کاندیدەکەی بگۆڕێت یانیش کەسێکی بێلایەن کاندید بکرێت و، ئەگەریش نا با پرسی ھەڵبژاردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن پەرلەمانی کوردستان یەکلا بکرێتەوە.
جێی باسە چاودێران ئەو ھەوڵەی پارتی بۆ بەربەست دروستکردن بۆ کاندیدەکەی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بە ھەمان پێداگری کاتی ریفراندۆم دەشوبھێنن و پێیان وایە ئەو جۆرە “عینادیە” بەرامبەر ئەمریکا سەرناگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.