سۆران حەمید
له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ، بۆ لیستی حیزبه‌كه‌ی ، مه‌سعود بارزانی ، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان . تانه له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌دات .
بارزانی ، هه‌م ده‌سته‌واژه‌ی ‘ كردار شه‌رته’ ی به‌كار هێنا ، كه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی به‌ربڵاوه‌و زۆر جار له لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه و به‌كارهینراوه له ناو خه‌ڵكیدا بڵاو و ئاشنایه .
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی پارتی ، له هه‌مان وتاریدا له دهۆك ، وتی : لای هه‌ندیك كه‌س گۆڕینی مه‌بده‌ئـ له گۆڕینی كراسێك ئاسانتره . وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له هاوپه‌یمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی .
به‌رهه‌م سالح ، كاندیدی ڕه‌سمیی یه‌كێتییه ، بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ، هاوكات پارتی‌یش پێداگریی له‌سه‌ر وه‌رگتنی ئه‌و پۆسته ده‌كات و ، فوئاد حوسین ; سه‌رۆكی پێشووی دیوانی سه‌رۆكاتیی هه‌رێمی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، كاندید كردووه .