بەپەلە: رێگری لە لێپرسراوانی یەکێتی کراوە لە ھەولێر بچنە سەر کاریان لە دامەزراوەیەک

لەلایەن ستاندار Posted on 331 جار بینراوە

ستاندەر
سەرتیپ جەوھەر رۆژنامەنوسی یەکێتی رایگەیاندوە ئەمرۆ ھیزەکانی زیرەڤانی ریگریان کرد فەرمانبەران و لیپرسراوانی یەکیتی بچنە سەر کاری خۆیان لە دیوانی سەرۆکایەتی ھەریم.
ناوبراو راشیگەیاندوە ئیستا فەرمانبەرانی یەکیتی لە سەرۆکایەتی ھەریم دەوام ناکەن، ھەر لە بەریوبەری گشتییەوە تا راویژکارو فەرمانبەران.

پێشتر بارزانی بەھۆی دەرنەچونی کاندیدی حیزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رایگەیاند لەداھاتوو ھەڵوێستمان دەبێت، لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ بەھۆی کارکردن بۆ یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم رێگری لە سەرۆکی پەرلەمان کرا بگەرێتەوە ھەولێر.
دەوامی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم لەکاتێکدایە پێشتر دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم سڕ کرا لەلایەن پەرلەمانی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.