دوو سکرتێرەکانی حزبی شیوعی بۆیان نییە دەنگ بدەن

لەلایەن ستاندار Posted on 327 جار بینراوە

ئەحمەد رەجەب
لە سەرەتای ھەلبژاردنەکانداو لە سایەی ئازادییەکەی ھەریم کۆمەڵێک رۆژنامەنووس تووشی گێچەڵ و تێھەڵدان ئەبنەوەو، ئەمجارەش لە رۆژی یەکەمی دەنگدانی تایبەتی رۆژنامەنووس و، سەرنووسەری ویستگە نیوز لە لایەن چەند چەکدارێکی ئاسایشی شاری سلێمانیییەوە ‌لە بنکەی سەرکەوتن لە سەرچنارھێرشی کرایە سەر لە کاتێکدا باجی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و باجی ویستگە نیوزی پێسووەو، کۆمەڵە چەکدارەکە لە سیروانیان داوەو، سیروانیش سکاڵای لە سەر ئاسایشی سلێمانی تۆمارکردووەو ، سەردانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی کردووەو ، ئاگاداریکردون و، ھەر بەو جۆرە لە بنکەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی ھێرش کراوەتە سەر رۆژنامەنووس و. پەیامنیری کەنالی کەی ئێن ئێن بریار نامیق و، لەو بارەیەوە بە سپی میدیای رایگەیاند چەند کەسێک کە جنسییەی تازەیان پێبووە بەبێ ئەوەی ناسنامەی باری شارستانییان پێبێت ، ویستیان لە بنکەکە دەنگ بدەن و ،بەو ھۆیە پشێوی دروست بووەو ، کۆمەلێک چەکدار لێیانداوە
کەندەڵکاران بۆ دەنگێک پەنا ئەبەنە بەر خراپەکاری و، لە م ھەڵپژاردنەی ٣٠ سیپتەمبەر / ئەیلول کوردستانیانی دەرەوەی ھەرێم { ژمارەیان زۆرە} بیبەش بوون و ، کەس لە بەرپرسانی حکومەت یان کۆمسیۆنی باڵا ئەو بەرپرسیارەتییە ‌ ناخاتە ئەستۆی خوێ.
لە ھەرێمی کوردستان شتی سەێر بەدی ئەکرێت ، بە درێژای ساڵ نەوت فرۆشتن بەبێ ئەوەی کەس بزانێت نرحەکەی ئەچێتە باخڵی کام بەرپرس یان لە کام بانک دائەنرێت؟ و، رۆژانە سەدان و ھەزاران تانکەر نەوت ئەرواتە دەرەوە بەڵام بەرپرسێک لە شاشەی کەناڵێک دەرئەکەوێت و ئەڵێت تانکەر نەوت ناگۆزێتەوە. لە بانگەشەی ھەڵبژاردن بەرپرسێکی تر ئەڵێـت ٥٠ ھەزار کەس دائەمەزرێنین !!.
کەس نازانێت کۆمسیۆنی ھەڵپژاردن سەربەخۆیە یان دەستەمۆی ئەم حزب و ئەو حزبە و، لەم ھەڵبژاردنەدا کۆمسیۆن و حکومەت جێی رەخنەو شەرمەزارین چونکە ریگیریان کردووە لە دوو کەسایەتی پرشنگدارورۆشنبیرۆ ناسراو دەنگ نەدەن. ئەو دوو کەسایەتییە بەپێێ خۆیان چوونەتە بنکەی دەنگدان بەڵام ناویان لەوێ سراوەتەوەو بووەتە ھوێ ئەوەی دەنگ نەدەن. بەڵێ، ئەم دوو تێکۆشەرە بە پێی خۆیان گەیاندووەتە بنگەی دەنکدان بەبی پاسەوان ( حمایە) لە کاتێکدا بەرپرسێک بە بەتالیۆنیک چەکدارو ئۆتۆمبێلی جامرەش دائەبەزی و ناوی ھەبێت یا نەبێت دەنگ ئەدات،..
بەرامبەر بەم رەفتارە پر شەرمەزارییە ئەو دوو کەڵە پیاوە بەھاء الدین نوری سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراق و، کەریم ئەحمەد سکرتیری پێشووی حزبی شیوعی کوردستان وەک دوو ئەستیرەی پرشنگدار درێژە بە تکۆشان ئەدەن لە پێناو خاک و نان‌و ئازادی.ھەزاران سڵاو لە تێکۆشەرانی رۆژانی سەخت و لە ھەردووکەسایەتی ناسراوی گەلەکەمان، ریسوایی وشەرمەزاری بۆ ئەوانەی دەنگی ئەو دوو چرایە ی زەوتکرد.
١/١٠/٢٠١٨

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.