زەبەنگ بەھادین
\نه‌وه‌كانى تاڵه‌بانى وه‌ك باوكیان سیاسه‌ت ناكه‌ن ئه‌مان نه‌وه‌یه‌كى جیان له زه‌مه‌نێكى جیادا , ئه‌گه‌ر بارزانى به هه‌مان عه‌قڵیه‌تى مام جه‌لال و كاك كۆسره‌ت و كاك نه‌وشیروانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانى تاڵه‌بانیدا بكات ئه‌وا ئه‌م گره‌و دۆرانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى عێراق دوا گره‌وى نابێت كه ئه‌یدۆرێنیت به نه‌وه‌كانى تاڵه‌بانى , سیاسه‌تى نوێى ئیقلیمى و جیهانى له‌م ناوچه‌یه‌دا گۆراوه , هه‌روه‌ها سیاسه‌تى پیاده‌كردنى عێراق ئه‌وه‌ى پێشوو نى یه , ره‌نگه پارتى زۆر جار یه‌كێتى به دوو ئیداره‌ى ترساندبێت به‌ڵام ئه‌و قامچى یه ئێستا له دواى ریفراندۆم پچراوه له راستیدا ئیداره‌ى هه‌رێم نه‌ماوه چونكه پاره له به‌غداده‌وه دێت و ئه‌مان ته‌نها كار به رێكه‌رن , ماوه‌یه‌كى تر دۆسیه‌ى نه‌وتیش به ته‌واوى ئه‌خرێته‌وه ژێر ده‌ستى به‌غداد , حكومه‌تى نوێ ى عێراقى كار بۆ به‌یه‌كه‌وه لكاندنه‌وه‌ى هه‌موو عێراق ده‌كات هه‌ر له سوێندخواردنه‌كه‌ى دكتور به‌رهه‌مه‌وه ئه‌م نیازه‌ى به‌غداد روونه بۆیه دوو ئیداره هیچ سودێكى نى یه بۆ پارتى تا یارى به‌و په‌ته‌وه بكات , لاواز كردنى یه‌كێتى بۆ پارتى ئه‌ركێكى قورسه چونكه به‌دیلى یه‌كێتى نى یه تا ئێستا له‌م ناوچه‌یه , پارتى له دواى ریفراندۆمه‌وه ئه‌و پێگه‌و جێگه‌یه‌ى نه‌ماوه نه له لایه‌ن وڵاتانى هاوپه‌یمان نه لاى عه‌ره‌به‌كانى عێراق , ریفراندۆم نه‌ك زه‌ره‌رێك بوو بۆ كورد بگره زه‌ره‌رى گه‌وره‌ى له بارزانى خۆیدا , كاتێك ئه‌مریكى یه‌كان فایلى بارزانیان داخست ئه‌سته‌مه ئه‌و فایله بكه‌نه‌وه بۆ جارێكى تر .
له پاش به‌یانكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان پارتى خۆى ده‌بێت یه‌كێتى باوه‌خون بكاته‌وه‌و بیخاته‌وه ته‌نیشات خۆى ئه‌مجاره یه‌كێتى به به‌شى چاره‌ك رازى نابێت چونكه له راستیدا له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع یه‌كێتى نیوه‌ى كوردوستانى به ده‌سته‌وه‌یه بۆیه پارتى ناچاره نیوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى بداته ده‌ست , شه‌رى داهاتوى هه‌رێم فراندنى جێگه‌و پێگه‌یه له به‌غداد چونكه هه‌ردوولا بۆیان ده‌ركه‌وت ده‌سه‌ڵاتى سه‌ره‌كى له به‌غداوه داده‌به‌زێته خواره‌وه , نه‌وه‌كانى تاڵه‌بانى له ئێستاوه په‌یوه‌ندى پته‌و تۆكمه‌یان دروستكردووه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان ئه‌مه‌ش پێگه‌یان به‌هێز ده‌كات و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌مریكى یه‌كانیش ئه‌وان ئێستا له پێشترن به نمونه‌ى دانانى به‌رهه‌م سالح كه په‌سه‌ندكراوى ئه‌مریكایه له ناو كورددا . نه‌وه‌كانى تاڵه‌بانى به نه‌هجێكى تر كار ده‌كه‌ن ئه‌وان وه‌ك باوكیان یان دایكیان سیاسه‌ت ناكه‌ن ئه‌وان نه‌وه‌یه‌كى نوێن به سیاسه‌تى نوێ وه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن هاوسه‌نگیان راگرتوه له نێوان ئه‌مریكا و ئێران دا هه‌رچه‌نده له ئێستادا نه‌وه‌كانى تاڵه‌بانى نزیكترن له ئه‌مریكاوه , لاواز بوونى گۆرانیش بۆ ئه‌وان هه‌لێكه به ته‌واوى بتوانن یه‌كێتى هه‌ستێننه‌وه و بیخه‌نه‌وه دۆخه‌كه‌ى جارانى بگره گۆران به‌م بێ به‌رنامه‌یه‌ى و به‌م ئاكاره سیاسیى یه لاوازه‌ى گرتویه‌تى كه خۆشى نازانێ چۆن سیاسه‌ت بكات رۆژ له دواى رۆژ به‌ره‌و بچومبوه‌نه‌وه‌و پوكانه‌وه ده‌چێت , ئه‌وه‌ى له به‌رده‌م بارزانیش دا یه به‌رامبه‌ر نه‌وه‌كانى تاڵه‌بانى ته‌سلیم كردنى پارتى یه به نه‌وه‌كانى بارزانى یان هاوسه‌نگ بوون له گه‌ڵ نه‌وه‌كانى تاڵه‌بانى چونكه ئه‌و شه‌ره‌ى دێت له سیاسه‌تى هه‌رێم دا تازه به بارزانى ناكرێت ده‌بێـت نه‌وه‌كانى بارزانى به‌رامبه‌ر نه‌وه‌كانى تاڵه‌بانى ئه‌و شه‌ره بكه‌ن