کێ لە کێ وەردەگردەێ

لەلایەن ستاندار Posted on 325 جار بینراوە

دەسکۆ خەسرۆ

‎یەکێتی لەگۆران وەردەگرێ
‎گۆران لە یەکێتی وەردەگرێ
‎نەوەی نوێ لە گۆران وەردەگرێ
‎کۆمەڵ لە یەکگرتوو وەردەگرێ
‎ھاوپەیمانی لە یەکێتی وەردەگرێ
‎گۆران لە یەکگرتوو وەردەگرێ
‎نەوەی نوێ لە یەکێتی وەردەگرێ
‎ھاوپەیمانی لە کۆمەڵ وەردەگرێ
‎یەکێتی لە زەحمەتکێشان وەردەگرێ
‎سۆشیالیست لە شیوعی وەردەگرێ
‎کۆمەڵ لە بزووتنەوە وەردەگرێ

‎ھاوکێشەکە زۆر قورس نییە ئاسانە مەبەستەکە لە رووی جەماوەرەوەیە کە ئەمانە ھەموویان لە نێوان یەکتر وەرگر و بەخشەرن
‎ئەمەی سەرەوە لێگەرێ ، فۆکسەکە دەخەمە سەر ئەوەی کە ئێستا باسی دەکەم کە بە نیسبەتی پارتیە
‎پارتی بەرێژەیێکی کەم لە ھەموو ئەمانەی سەرەوە وەردەگرێ ، بەڵام نابەخشێتە ھیچیان ، بە واتا پارتی وەک کۆمەڵە خوێنی AB- وەرگری گشتیە
‎ئێستا دەمەوێ ئەمە بڵێم دەنگی گۆران لای نەوەی نوێیە ، دەنگی یەکگرتوو لای کۆمەڵە ، دەنگی یەکێتی لای ھاوپەیمانییە بۆ ئەوانی تریش بە ھەمان شێوە . ئەم جوڵە جەماوەریەش کە لە نێوان ئەم کۆمەڵەیە ھەیە دەگەرێتەوە بۆ مەوقیفی سیاسی و سەرکردایەتی حیزبەکانیان ھەر کاتێک قیادەی حیزبەکە مەوقیفێکی لاوازی دەبێ بەشێک لە جەماوەرەکەی خۆی دەدا بەلای حیزبێکی تری ناو ھەمان کۆمەڵە بۆ نمونە : کاتێک یەکگرتوو دەبێتە دەمراستی گوتارێکی ناشرین و ناوەرۆک بۆشی قەومی ، لە بابەتی سەرۆکایەتی ھەرێمیش بە تەشکیلەی نیوە بە نیوە دادەبەزێتە نێو پەرلەمان ، لەولاوەش کۆمەڵ ھەڵوێستی باشتری دەبێ ئێ ھەر دەبێ چاوەرێی ئەمە بکا دەنگەکانی بچێ بەلای ئەودا . کاتێکیش گۆران بەرامبەر پرسی ریفراندۆم بەرچاوی تەمەو یەک بست پێش خۆی نابینێ نازانێ چی بکا ، دەنگدەرەکانی لە رارایی جێ دەھێڵێ ، لەو لاوەش پیاوێک دێ ناوی شاسوار عبدالواحیدەو سیاسی نییە بەڵکو مەدینە العابی ھەیە بەڵام لە ھەموو حیزبەکان دروستتر خوێندنەوە بۆ بابەتەکە دەکاو ئاماژەکانی ریفراندۆم دەخاتەروو، سەرەنجام بەرەیێکی نەخێر درووست دەکا دەنگدەری گۆرانیش بۆ لای خۆی پەلکێش دەکا ، کەواتا دەنگی گۆران لای نەوەی نوێێیە
‎ئێستا مەبەستمە ئەمە بڵێم حەقی ئەم کۆمەڵەی سەرەوە ھەمووی لای یەکترەو ھیچی لای پارتی نییە لێرە مەبەستم دەنگدەرە دەنا وەکو حەقی حیزبی و حەقی ئازادی و مافی بەشداری و حکومرانی و حەقی خەڵک پارتی حەقی ھەمووانی خواردوە ، بەڵام ئەوەی لێرە مەبەستمە دەنگدەرە بۆیەش دەڵێم حەقیان لای پارتی نییە چونکە پارتی لە نەوەدو یەکەوە تا ئێستا گەر بە کورسی و رێژەی بەشداری دەنگدان حیساب بکەین ھەر نیوەی کوردستانە ، کورسیەکانی خۆی و ئەو یازدەیەش کە ھی خۆیەتی چونکە دەنگدەری خۆی دەنگیان پێدەداو کورسی ئیحتیاتن و جار جارە لەسەریان دادەنیشێ پارتی دەبێتە نیوەی پەرلەمان

‎ھۆکاری ئەم بەستوویەی پارتیش بۆ ئەمەیە کە پارتیبوون لە سەر ئاستی خێزانە واتا عائیلەیێک بە کامل پارتیە ئەم پارتی بوونەش وەکو میرات بۆ مناڵەکانیشی جێ دێڵێ ، بەڵام ھەرچی حیزبەکانی ترە لە سەر ئاستی تاکن واتا فەردین ، بۆ نمونە لە عائیلەیێکا باوکەکە یەکێتیە ژنەکەی دەنگی داوە بە حاجی کاروان کورەکەی کە خەریجەو دانەمەزراوە گۆرانە دانەیێکی موالید نەوەدو نۆیان ھەیە نەوەی نوێیە کچەکەی ھاوپەیمانییە
‎لەبەر ئەوە جوڵەی بەردەوام لە نێوان ئەم حیزبانە دەمێنێ کەمی دەنگەکان ھیچ پێویستی بە ھاشو ھوش و بەیاننامە نییە مەوقیفەکانت باش بکە بۆ چوار ساڵی تر بەشێک لە دەنگەکانت بە دەستدێنییەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.