ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و شەڕی سەرۆک کۆماری.

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە

کاروان نجات: توێژەر لەدەزگای ستاندارد

سەرەتای ھەڵبژاردن.
سەرەتا پارتی تاک لایانە بڕیاری دا ٣٠/ ٩/ ٢٠١٨ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، دواتر یەکیەتیش قەناعەتی ھات و پەسندیکرد، پاشان ھەرچۆنێک بێت حیزبە کانی تریش ھاتنە ناو پڕۆسەکەوە، ئەمریکا لەگەڵ ئەوە نەبوو ھەڵبژاردن جارێک بکرێت ھەم لەڕێگەی مایک پۆمپۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داواکرا ھەم لەڕێگەی مەکگۆرک نوێنەری دۆناڵدترامپ لە ھەولێر بەڵام سوودی نەبوو پارتی دوومەبەستی ھەبوو لەیەکەمی سەرکەوتوبوو دوەمیشی ماوە بۆیە سوربوو ھەڵبژاردن لەوادەی خۆی بکرێت.

براوەی ھەڵبژاردن.
ھەرێمی کوردستان لەھەموو قەیرانێک ئاڵاوە بەپێی دیراسەیەکی وردی زانستی خاوەنی ٧٠ قەیرانی قوڵە، تاکە ھەرێمە لەجیھان سەرۆکی نیە، سیستەمی دوحیزبی پەیڕەودەکا، حیزب قەڵەو بونەو میللەتیش لاواز، پشت بەستن بە دیراسەیەکی زانستی بەراوردکاری ٢٠% ی دەنگی حیزبی دەسەڵات دەنگی حەڵاڵە ئەوەی تر تەزویرە، واتە بانگەشەی سەرکەوتن پشت ئەستورە بە تەزویرێکی گەورە، خەمخۆران و ئاقڵمەندان ئاماژە بەوە دەکەن تەزویری ئەمجارە چڕترو پتەوتر بووە لەوانەی پێشوتر، ئەو ئەنجامەی ئێستا دەنگی دڵی گەل نیە، براوە نەبوون بەڵک و سەرخران.

ھەڵاتن لەعێراق و گەڕانەوە بۆ بەغدا.
لەپێش ڕیفراندۆم بە ھەمان تۆن و ئاوازی ئێستا سەرکردایەتی کورد وتی دوامکەون بۆ جێھێشتنی عێراق و دەرچوون لە زەلکاوی تائیفی و مەزھەبی، پشگیری ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەدەستدا بەڵێنی ئەمریکای گۆڕیەوە بە ڕازیبوون بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق، بەمەش مافی چارەنووس چووە ژێر ئینتیدابی بڕیاری دادگای ئیتحادی کورد پابەندی ڕاگەیاند، ئێستاش چوەوە سەر ھەمان سیاسەتی پێشوو، بانگەشەی یەکڕیزی کورد دەکەن بۆبەغدا، خۆیان بەسەرکەوت و براوەو حەکیم دەزانن، بەجێھێشتنی بەغدا تاڕادەیەک کوردی بەناچاری یەک دەخست، بەڵام گەڕانەوەکەی کێشەی کوردی قوڵترکرد، سەرەتای کێشەکەش شەڕی سەرۆکە.

شەڕی سەرۆک کۆماری.
کەمەسڵەحەت و شەڕی کورسی سەرۆک کۆماری ھاتە پێش دیواری نەتەوایەتی ڕوخا، سەفاو مەڕوای حیزبی دەسەڵات سومعەی ھەرێمی شکاند تاوایکرد لە پڕۆژە یاسای بوجەی ٢٠١٩ ناوی ھەرێم بە پارێزگا ھات، میللەتیش ھەم لەڕیفراندۆم ھەڵپەڕی و تەقەیکرد ھەم لەگەڕانەوە بۆبەغداش ھەڵپەڕی و تەقەیکرد لەھەردوکیان خەڵکی بەگولەی وێڵەوە کوژران، پڕنسیپەکەی مکیاڤیللی ھاتەدی کە دەڵێ( میللەت ھەردەم ھەڵخەڵەتاوە، ڕزگاربوون لەو ھەڵخەڵەتاوە کەم بینیە) لەڕاستیدا نەفسیەتی تاک تێک شکاوە ئەو تێکشکانەی لابۆتە عێزەت و سەربەرزی، شەڕی سەرۆک کۆماری دۆخەکەی چەقاند لەدێگەڵە.

شەڕی دوئیدارەی.
کاتێ کۆمەڵی ئیسلامی کاندیدی ھەبوو بۆپۆستی دوەمی جێگری پەرلەمانی عێراق ،دواتر کۆمەڵ کاندیدی پێشنیارکرد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئەوە وایکرد پارتی ترسی شکاو داوای کورسی سەرۆک کۆماریکرد، جا بەو پێیەی بارزانی خۆی مەلەفی داخراوە لەئاستی دەولی بۆیە کاک فوئاد حسێنی پێشنیارکرد کەدەریش نەچوو سەرەتای کێشەکان لەوێوە دەستی پێکرد بارزانی وتی قابیلی قبوڵ نیەو ھێزی ناردە دێگەڵە، کێشەی یەکیەتی و پارتی لەم کابینەیە ئاسانتر چارەسەر دەکرێ بەڵام بۆ خولی داھاتوی پەرلەمان کێشەکان ئاڵۆزترو سەختتر دەبن.

ئەنجامی سیاسەتی ئێستای کورد.
بەگوێرەی زانستی کارگێڕی بەو سیستەمەی ئێستا ناوترێ حکومڕانی, ناوماڵی کورد زۆر پەرتەوازەیە, کێشەکان ھەروا زیاترو زیاتر کەڵەکە دەبن, سیاسەی ئیقلیمی بەرانبەر کورد نەگۆڕاوە بگرە تۆختر بووە, سیاسەتی دەولیش لەکابینەی دۆناڵ ترامپ سیاسەتکردن ئاڵۆزتر بووە, قیادەی کوردی ڕێک پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی میللەت ھەنگاو دەنێ, کوردستان مەیدانی تەراتێنی موخابەراتیە, ئێران و تورکیا سەروەری ئاسمان و زەمینی کوردستانیان بەزاندوە, ١٦ بنکەی سەربازی تورکیا لەکوردستانە, ئەنجامی ئەم سیاسەتە دەرھاویشتەی حکومڕانی پێشوە, داھاتوی کوردی پێشداوە بۆ تونێلێکی تاریک ئاسۆی چارەسەر زۆر لاوازە..

ئاسۆی چارەسەر.
پسپۆڕان و توێژەران ھۆشداری دەدەن چارەنوسی کورد بەھۆی ململانێی نێوان دوحیزبەوە ڕوەو ھەڵدێر دەچێ, ئەگەر دەسەڵات لەسەرەڕۆیەکانی بەردەوامبێ بۆ چوار ساڵی دابێ کوردستان سیفەتی ھەرێمیش لەدەست دەدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.