یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە پارێزگاری کەرکوک ڕادەستی پارتی بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 322 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی وابڵاوکرایەوە کە یەکێتی لەبەرامبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق واز لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک دێنێت بۆ پارتی سەرچاوەیەک لەنێو یەکێتی پێی ڕاگەیاندین کە ئەوان وەکو یەکێتی پارێزگاری کەرکوک بەحەقی خۆیان دەزانن و ڕادەستی پارتی ناکەن، هۆکارەکەشی گێڕایەوە بۆ ئەوەی پارتی لەو پارێزگایە هیچ کورسیەکی بەدەست نەهێناوە لەکاتێکدا یەکێتی زۆرینەی کورسیەکانی ئەو پارێزگایەی بەدەستهێناوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی ئێمە لە هەرێم هیچ منەتباری پارتی نین، وتی هەرێم موڵکی پارتی نییە تاکو لەکاتی وەرگرتنی پۆستێک لەلایەن لایەنێکەوە پارتی وانیشانی بدات کە خێری بەو لایەنە کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.