نهێنیەکانی پشت شکستی پارتی لە بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 284 جار بینراوە

ستاندەر: تایبەت
ئەو تیمانەی لە بەغدا کاریان بۆ سەرخستنی کاندیدەکەیان دەکرد لە لای پارتی نێچیرڤان بارزانی, مسعود حەیدەری و د. فوئاد خۆی بوو, لە لای یەکێتی پاڤێڵی کوڕی مام. جەلال و لاهوری شێخ جەنگی و د. بەرهەم بوون.
بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر پێشووتر ستافی پارتی لەگەڵ پاڤێڵ رێککەوتن کە پارتی پێیوایە پاڤێڵ هۆکاری شکستەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر بووەو گفتوگۆ لەگەڵیدا هێڵی سور بووە. لە لایەکی ترەوە مشعان جبوری ئاشکرای کردووە کەوا پارتی پشتی بە تحالفی دینا بەسەرپەرشتی مالیکی بەستبوو کە دەنگ بدەنە کاندیدی پارتی د. فوئاد بەڵام لەناو پەرلەمان دەنگیان بە کاندیدی پارتی نەداوەو شیوان بوونەوە.
بەشێک لە چاودێرانی سیاسی پێیانوایە کاندیدی پارتی لاواز بووە ئەوەش هۆکارێکی شکستەکە بووە و شیعەو سونەکانیش داوایان لە سەرۆکی هەرێم کردووە کاندیدەکە بگۆڕن و فازڵ میرانی دابنێن بەڵام مسعود بارزانی داواکەی رەت کردۆتەوە, بەیاد تاهیریش نوێنەری پارتی ڕایگەیاندووە کە شیعەو سونە فێلیان لە پارتی کردووە و بەڵێنەکانیان شکاندووە.
بەپێی زانیاریەکان ئەمریکا لەپشت کاندیدکردنی د. بەرهەم بووە و ئیرانیش رەزامەندی دەربڕیووە بۆیەشە بە دەنگێکی زۆرەوە کەوتە پێش کاندیدی پارتی د. فوئاد و هەر یەکە لە سعودیە, ئەمریکا, نەتەوە یەکگرتووەکان بەزووی پیرۆزباییان ئاراستەی د. بەرهەم کرد وەک پاڵپشتیەک بۆی.
بەو پیودانگە بیت پارتی دیموکراتی کوردستان تووشی شکستێکی گەورە لە عیراق و ئیقلیم هاتووە کە لەشکستی ڕیفراندۆم کاریگەرترە, بەڵام لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان پارتی بەهێزتر بووە و قەبارەی دەنگەکانیشی زیاد کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.