مەلا فرمان
بانگەوازێک بۆ بەڕێزان/
1- سەرۆک کۆماری عێراق
2- سەرۆک وەزیرانی عێراق + هەرێمی کوردستان
3- پەرلەمانی عێراق + پەرلەمانی کوردستان
4- سەرکردایەتی پارتە سیاسیەکانی – کورد و شیعە و سونە
5- نەتەوە یەکگرتوەکان
6- باڵیۆز و کونسڵی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
سڵاو و ئیحتیرام
بابەت/ بارودۆخی کەرکوک
یەکەم : پرۆسەی تەعریب (كە لە داهێنانی حزبی بەعسە) لە دوای ١٦/١٠/٢٠١٧ بە شێوەیەکی تر لە ناو شار و گوندەکانی پارێزگای کەرکوک دەستی پێکردەوە. بە تایبەتی لە سنوری ناحیەی سەرگەڕان، قەزای دوبز، قەزای داقوق و لەیلان. ئەمڕۆ ٤/١٠ دەیان هاوڵاتی عەرەب بە پشتیوانی هەمەری سەربازی زەوی کوردیان کێڵاوە لە سنوری گوندەکانی قوتان و عەمشە . جگە لەمەش پێچەوانەی دەستور و بریاری ژمارە ٣٥ کار دەکەن. لە کاتێکدا تەواوی گریبەستە کستوکاڵیەکانی سەردەمی بەعس هەڵوەشاونەتەوە…هەر بۆ ئاگاداریتان هەمو كیشەكان سەرچاوەكەی تەعریبە لای هیچ لایەكی كوردی قەبوول نیە ، ئەوەش ڕوونە دەستی حزبی بەعسە لەناو دام ودەزگای كەركوك بۆ ئەوەی شەڕی كوردستان وحكومەتی عیراق هەلگیرسێ.
دوەم: خاڵی پشکنین
خاڵە پشکنینەکانی کەرکوک – سلێمانی، کەرکوک – هەولێر و ریگاوبانەکان جگە لەوەی لە سنوری نێوان ٢ دەوڵەت دەچێت، کە لییان نزیک دەبیتەوە وا هەست دەکرێت لە ناوچەیەکی سەربازیدای کە لە حاڵەتی شەڕدابێت. لە کاتێکدا ئەم ناوچەیە زۆر ئارامە و کێشەی تێدا نیە. جاری وایە لە هەندێ بازگە زیاتر لە ٤٠ خولەک چاوەڕوان دەکرێت. لە نێوان پردێ – کەرکوک ، ٤ خاڵی پشکنینی پۆلیس و پۆلیسی فیدرالی و حەشد هەیە.
سێیەم: گومرک
1- دانانی دو خاڵی گومرک کاری سەلبی زۆری کردۆتە سەر شێواندنی بازار و زیادکردنی نرخی کاڵا و خواردن بە ڕێژەی ٢٠- ١٥٠%. دیارترینیان تەماتەیە، لە ٥٠٠ دینارەوە بۆتە ٢٠٠٠ دینار.
2- لە ٩٥% کارمەند و کارکوزارەکانی لە پێکهاتەی عەرەب و شیعەن.
3- ریزی ئۆتومبێڵ دەگاتە زیاتر لە ٤ کم دەبێت. لە گوندی کەڵوڕەوە بۆ گوندی نەبیاوە.
4- بە دەیان شاحینەی گەورە و سەیارەی بار هەڵگر بە شێوەیەک ریزیان بەستوە کە خەتەری بۆسەر هاتوچۆ دروست کردوە، بە تایبەتی جوتیارانی ناوچەکە. بە کورتی ، لەم شارە رۆژانە بە ئاشکرا پێشیلی دەستوری هەمیشەیی عێراق دەکرێت، بۆیە هەمو ئەوانەی خۆیان بە پاریزەری مادەکانی دەستور دەزانن بە تایبەتی سەرۆک کۆمار ئەرکیەتی هەرچی زوە و تا کار لە کار نەترازاوە بێنە مەیدان و بەدەنگەوە بێن.