کورسیەکانی پەڕلەمانی کوردستانی ڕەقەمەو بەس

لەلایەن ستاندار Posted on 280 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

بەناو کورسیەکانی پەڕلەمانی پارتی ٤٥ و هی عیراقیشی ۲٥ و لە بەرامبەریشی هی یەکیەتی هی کوردستانی و عیراقی و بۆ هەر یەکەیان لە خوار ۲٠ کورسیە . ئەگەر بەس ڕەقەم نەبووبان ، دەبوایە کاندیدی پارتی سەرۆک کۆماری ببردبایە نەک یەکیەتی بەڵام نەیخوارد . ئەو هاوکێشەیە بۆ کوردستانیش هەمدیسان ڕاستە . حوکمڕانی پارتی بۆ هەرێم ئەگەر هەر سەد کورسیشیان بهێنابائە ، دەسەڵاتیان لە دێگەلە زیاتر بەڕێ نەدەکرد . ئەو هاوکێشەیە بۆ بزوتنەوەی گۆڕانیش هەم دیسان ڕاستە . بزوتنەوەی گۆڕان ٤٠ کورسیشی بهێنابایە ، ئەگەر بە موخالفی پارتی بجولابایەوە ، وەک جاری جاران ، فڕێ دەدرایە ئەو دیو دێگەڵەی . کورسی کەمهێنانی گۆڕانیش نابیتە هۆکار کە بزوتنەوەی گۆڕان جەماوەرەکەی وەک هێنانی کورسیەکانی کەمی کردبێتەوە ، ئەگەر وابوایە ئەو یەک ملیۆن کەسە دوای هەلبژاردنی عیراقی ، بە دەوری گردەکەو قەبری رەوانشاد نەوشیروان کۆنەدەبۆوە . هۆکار زۆرە بۆ ئەو کەمبوونەوەیە وەک :

۱_ شەڕی داعش و مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی و مەترسی عەشدیشی لە گەڵ و ئەو قەیرانە ئابووریە دروست کراوەو داڕمانی ئابووری و بێکاری و بێمووچەیی ، بمانەوێ نەمانەوێ پاشەکشەی سیاسی بۆ ئەو پارتانە پێوەیە کە دەیانەوێ پڕۆسەی دیموکراتی بەرەو پێش بچێ و لەو نێوەندەدا پاشەکشەکە بەشی شێر بەر بزوتنەوەی گۆڕان دەکەوێ .

۲_ دوو پارتی دەسەڵات ئەوەی لە خاڵی یەک هاتووە ، تا ڕادەیەکی زۆر توانیان بۆ خۆیان وەبەربێنن و شاسواریان کردە دەسکەڵا .

۳_ دوو خیتابی جیای گۆڕان لە هەردوو هەلبژاردنەکە بە تایبەتی هی دوایی ، وای کرد کە بێئومێدیەکی زۆر لە ناو دڵ و دەروونی دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دروست بکات . ٤_ تەزویر ئەگەر برێم لە هەموو هەلبژاردنەکان دوو پارتی دەسەلات بای ۳٠ کورسی تەزویریان کردبێ ، ناکرێ بگوترێ وانیە ، هەندەک جار لەو کاتانەی کە یەکیەتی و پارتی دەکەونە دژایەتی یەکتر و هەر یەکەیان و بەلای خۆیەوە توهمەی تەزویر دەداتە پاڵ ئەوەکەی تر . وەرن با ئەو واقیعە بۆ داهاتووی حوکمی کوردی ڕوونتر حوکمی دوو پارتی دەسەڵات خورد کەینەوە کە هەندێکیان بۆ ئەو خالانەی لای خوارەوە کوردت دەکەمەوە ؛

۱_ ئەگەر پارتی بڵێ بەو ٤٥ کورسیە کە هەمەو کۆ ۱۱ کورسیە وردیلەکان کە ئەوانیش هەر هی خۆیانە ، دەتوانین بەبێ یەکیەتی و لایەنەکانی تر بە تایبەتی یەکیەتی ، حکومەت دروست دەکەین ، ئەوا دەسەڵاتیان لە دێگەڵە بەرەو سەرەوەتر ناڕواو پێشیەوە ، دوو ئیدارەیی دەگەڕێتەوە هەرێم .

۲_ئەگەر بشیانەوێ بەبێ ئۆپۆزسیۆن فیفتی بە فیفتیەکەی جاران ، دووبارە بکەنەوە ئەوا هەمدیسان لە فەوزای سیاسی و خرابپتر بوونی وەزعی هەرێم ، و پێیەوە هیچیتریان پێ نادروێتەوە .

۳_نازانین بەرەی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان دوای ئەو شکست هێنانەیان لە وەدەستهێنانی کورسیەکانی پەڕلەمان ، چۆنچۆنی خۆیان ڕێک دەخەنەوە .. ئایا هەر وا بە بچڕ پچڕی دەمێننەوە یان بەرەیەکی سیاسی لە گەڵ ئۆپۆزسیۆن ، دروست دەکەن و پێشیەوە هەندەک عافیەی توڕەەیی شەقام بۆ خۆیان دەگێڕنەوە . حالەتی یەکەم نەفەس دانە بە دوو پارتی دەسەلات و هی دووەمیش وەک بگوترێ ئیدی بەسە ، ناکرێ چیتر ئەو ڕێوشوێنە خوارو خیچانەتان لێ قبوڵ بکرێ .

٤_ پارتی ویەکیەتی بە تایبەتی پارتی کە میرو کێخوایەتیان بە سەر بزوتنەوەی گۆڕان و تەواوی ئۆپۆزسیۆن و ناو ناوەش بەرد دە یەکیەتی دەگرن ، لە بەغدا زەلیلن و ئەو خوڕینەیجارەیان ۱٠٪ شی پێوەنەماوە .

٥_ جاران کە ئەمەریکیەکان دەهاتنە بەغدا بۆ هەرێم و لای مەسعود بارزانیش ، شۆڕیان دەکردەوە ، ئێستاکە لە واشنتۆن و بەغداو نێردەیان لە ناوچەکە بە حوکمی هەرێم دەڵێن وا بکەن و وا مەکەن و پەڕلەمانی کوردستانیشیان لایان وەک نەبیت ، وایە .

٦_ پێدەچێ دووپارتی دەسەلات ئەو ڕق ئەستووریەی ئەمەریکیەکان ، بەوە تۆڵە بکەنەوە کە ئەجندای تورکیاو ئێران ، زیاتر بیننە کوردستان ، ناشزانن بەوەوە ڕق ئەستووری ئەمەریکیەکان لە دژیانەوە قورستر دەبیت .

۷_ ئەوانە هەر هەموویان بەلایەکەوە ئەدی ئەو وەزعە ئابووریە هەرە خراپەی هەریم چی لێ دەکەن . ئایا وەک خۆی دەهێڵنەوە ، یان هەندەک عافیەی بۆ دەگێڕنەوە . پێشبینی خراپتریشی لێ دەکرێ با نرخی نەوتیش لە بەرز بوونەوەدابی لە بەر :

۸_ حکومەتی ناوەند میزانیەی هەرێمی بۆ خوار ۱۲٪ کەمکردۆتەوەو لەو پارەیەش چەندی بدەیتە مووچەو خزمەتگوزاریەکان ، چەندی بدەیتە قەرزی کۆمپانیا بیانیەکان و بشمانەوێ نەشمانەوێ لە ڕێگەی مەحسوبیەت و نامەحسوبیەت بەشێکی فراوانی لی دەچیتە ناو گیرفانی گەندەل کاران .

۹_ ماشاللە پارتی و یەکیەتیش لە نێو خۆیان ، دەمەک دۆستن و دەمەک لێک دەقۆزنەوەو با چاوەڕوان بین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.