سەرکردەیەکی دیاری یەکگرتووی ئیسلامی داوا لە ئەمینداری حیزبەکەی دەکات ئیستیقالە بدات

لەلایەن ستاندار Posted on 335 جار بینراوە

ستاندەر: سەلمان کۆچەری

لەدوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کە یەکگرتووی ئیسلامی لە %٥٠ دەنگەکانی پێشووی لەدەستداوە و لە ١٠ کورسیەوە بوو بە ٦ کورسی سەرکردەیەکی بەناوبانگی یەکگرتوو داوا لە ئەمینداری حیزبەکەی دەکات ئیستیقالە بدات.

ئەبوبکر کاروانی سەرکردەی دیاری یەکگرتوو لە پەیامێکدا داوا لە ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی سەلاحەددین بەهادین دەکات لە پۆستە حیزبی بکێشێتەوە, بەوەش هەم خۆیی و هەم حیزبیش سودمەند دەبێت و کەسایەتی ئەمینداریش جوانتر دەبێت.

ئەبوبکر کاروانی داوا لە عومەری سەید علی لە گۆڕان و سەلاحەدین بەهادین دەکات دوای پاشەکشەی هەردوو لایەن لە هەڵبژاردن و قەبارەی دەنگەکانیان واز لە کاری سیاسی بهێنن و ئیستیقالە بدەن و ئەوەش بکەنە مۆدێکی نوێی سیاسی لە کوردستان.

دەقی داواکەی ئەبوبکر کاروانی:

دەرفەتێکی گونجاو بۆ بەڕێزان م سەڵاحەدین محمەد بەهادین وکاك عومەری سەید عەلی

ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین ئەم دووبەڕێزە دووکەسی خاوەن مێژووی تێکۆشان( هەریەکەو بەجۆرێك)و نەزیهو پاك لەڕووی دارایی وجنسیەوە وبە ڕێزن٠ بەڵام لە بە ر ڕۆشنایی واقیع ودۆخی گۆڕان ویەکگرتوو لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان و ٬ واهەست دەکرێت کە شەمەندەفەری وەزیفەی سیاسیان وەك کەسی یەکەم لەحیزبەکانیاندا گەیشتبێتە کۆتا وێستگەی خۆی٠ بۆیە لەسۆنگەی زیادلە هۆکارێك وبەرپرسی یەکەم لەوپاشەکشە قورسەی لەهەڵبژاردنەکاندا بۆحیزبەکانیان بەحوکمی پێگەکەیان دروست بووە٬ وە پێویستی کۆمەڵگە بۆسەرمەشقی کرداری٬ دەست لە پۆستە حیزبیەکەیان بکێشنەوە ٬ سودمەندی یەکەمیش لەم هەنگاوە خودی بەڕێزیان دەبن٬ ئیعیتبارێکی زۆرتریان بۆدەگەڕێتەوە وئەخلاقیانە کۆتایی بەژیانی حیزبی وسیاسی خۆیان لەپۆستی کەسی یەکەمی حیزبدا دەهێنن ٠ئەمەجگەلەوەی کلتورێکی نوێی سیاسی لە کۆمەڵگەدا دادەهێنن ٬ بەوەی دەبێت سیاسەتمەدارو بەرپرس لێپرسراوێتی پێگەولێپرسراوێتی هەڵبگرێت ولەکاتی شکستیشدا دەست لەکار بکێشێتەوە ٠هەروەها بەم هەنگاوە یارمەتی دووبارە هەڵسانەوەی حیزبەکانیشان دەدەن ٬گۆمەڵگەش لەداهاتوداو بەتایبەتیش دەنگدەرانی هەردوولا پاداشتی ئەم دەستپێشخەریە دەدەنەوە بەتایبەتیش لەوکاتەی حیزبەکانیان لەقۆناغی داهاتوودا توانای خۆنوێکردنەوەو بەخۆداچوونەوەیەکی جدیان هەبێت ٬ لەگەڵ ڕێزو حورمەتم بۆهەردوکیان وبەهیوای لەدەستنەدانی ئەم دەرفەتە هەڵکەوتووە .
براتان ئەبوبەکر کاروانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.