گۆڕان وەک دەزگایەک بۆ دروستکردنی کادیر بۆ یەکێتی و پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 352 جار بینراوە

مەروان ئەدھەم

لە ماوەی ڕابردودا بینیمان و بیستمان کە زۆرێک لە ھەڵسورا و کەسایەتییە ناسراوەکان و ھەتا ئاستی پەرلەمانتاری ناو گۆڕان دوای ماوەیەک لەدیارنەمانیان دواتر بە ئەندامێکی چالاکی پارتی یان یەکێتی دەردەکەوتەوە ، ھەڵبەت بەشێکی بۆ لاوازی و چاو چنۆکی ئەو کەسە دەگەرێتەوە لە بەرامبەر پارە و پۆستێک لە حیزب ، وەبە شێکی باش بە رێژەی لە ١٠٠/٨٠ بۆ خودی بزوتنەوەکە دەگەرێتەوە بەوەی کە ھەتاوەکو ئێستا نەیتوانیوە پاشخان و پێشخانی کەسایەتییەکان بناسێ و کاری لەسەر بکا ، بە جۆرێک دەزگای موخابەراتی ناو بزوتنەوەکە زۆر لاوازە ، لەسەر ھیچ بنەمایەکی پێشینە متمانە بە کەسەکان دەکا بێ ئەوەی رووی دووەم و سێییەمی کەسەکان بناسێ، گۆران پێشتر کەسەکانی بۆ بەرپرسیارییەتیەکان تەنھا لەسەر بنەمای نزیکی لە خانەی راپەراندن یاخود ئەندام جڤات یاخود ھاوکاری ئەو کەسە بۆ بزوتنەوەکە لە چەند بارودۆخێک لە روی داراییەوە دیاری دەکرد ، ھەلبەت ئەمانە نابنە بنەما و ئەساسی ئەوەی ھێزێکی گەورە و کاریگەری وەک گۆران مامەڵە لەکەل کەسایەتیەکاندا بکا یاخود دیاریان بکان بۆ بەرپرسیاریەتییەکان جا چ لە ناو خودی بزوتنەوەکە یاخود حکومەت و پەرلەمان ، بزوتنەوەی گۆران نەتیوانیوە بە باشی ئەو سێکتەرەی خۆی چالاک و ئەکتیڤ بکا ئەویش ناسینی خەلک و پێدانی متمانە و بەرپرسیارییەتیە ، بە بروای من ئەم لاوازیەش لە سەردەمی رەوانشاد کاک نەوشیروانیش ھەبوو کە کە رەوانشاد خۆشی چەند جارێک ناراستەوخۆ ئاماژەی بەوە دابوو ، ئەم لاوازییە لەم بابەتە گرنگ و ھەستیارە وای کردووە کە کەسانێک لەسەر حسابی گۆران خۆیان بناسێنن و خۆیان بەرەو پێشەوە ببەن دواتریش بەرەکە چۆڵ بکەن و ئەمانە ھەموویان لە زیانی گۆران دەشکێتەوە لە روی مەعنەویەوە خەلک متمانەی بە گۆران کز دەبێ ئەگەر نەلێم متمانەی ھەر نامێنێ ،وە پارتی و یەکێتیش زۆر بەباشی یاری خۆیان دەکەن لە ناو دەزگا و دامەزراوەکانی ھەستیارەکانی گۆران ، لەوانەیە زۆرێک لە ھاورێیان ئەو وتەیە دوبارە بکەنەوە بلێن (کاکە ئەوانە پیاوی ئەو رێگەیە نین و ئەو رێگەیە پیاوی خۆی دەوێ بەرگە بگرێت و سەختی تێدایە و دژوارە ئەوان لە بەرامبەر پارە و پۆست تەسلیم بوون ) ئەمە بەشێکی راستە بەلام نابێ چاو لەو راستییە دابخەین ئەی بۆ نالێن بۆ لاوازێ گۆران دەگەرێتەوە ؟ وە گۆران ناتوانێ دۆست و دوژمنی خۆی بناسێ ، من پێم وایە لە ئێستادا لە گۆنگرە و کۆنفرانس گرنگتر بۆ گۆران ئەوەیە کە گۆران چاو بخشێنێتەوە بە ریزەکانی و وەکو کورد دەلێ لە بێژنگەکەی بدا و سەیرێکی ھەیکەلیەتی خۆی بکا و بەرەی راستگۆ و ناراستگۆی خۆی جیا بکاتەوە ئەوەش زۆر ئاسانە ئەوانەی بەردەوام خەریکی کوتلە وکوتلەکاری و ئەوانەی خەریکی خۆ بەرەو پێشەوە بردنن لەسەر حسابی ئەم ئەو و ئەوانەی شەو رۆژ لە ( تی ڤی)ەکانی تر خەریکن ئاو دەکەن ئاشی دوژمن ئەوانەی بێ باکانە ناوی کاک نەوشیروان دێنن و خۆیان خۆشەویست دەکەن و ئەوانەی مجامەلەی بەرنامە و پرۆگرام و دەستوری ناو گۆران دەکەن بەبێ شەرم و بە راشکاوی ماڵئاواییان لێ بکا ، بە رێزان ئەو قسەیە باوی نەماوە و سواوە کە دەلێت (حیزب کەسی لێ زیاد نییە ) ئاخر تخوا حیزب ئەو کەسانەی بۆ چییە کە ھەر رۆژە و لەسەر پەتێکن و ھەر رۆژە و ئاوازێک دەژەنن و ئەوەندەشت نەزانی لە حیزبێکی تر ببوەتە ئەندام پەرلەمان یان ئەندامی دانوستانکار یان ئەندا سیاسی و سەرکردایەتی ، نمونەمان زۆرە بەلام من نامەوێ نوی ھیچ کەسێک بھێنم چونکە لە کۆتایدا ھەموان ئازادین ، پێم وایە خەلک باش ئەو کەسانە دەناسێ ،وە دەبێت زۆر دڵنیابن کە زۆر کەس لەبەر ئەوانە لە گۆران ھەڵوەریون

بۆ ئەو کەسانەش کە ئەوەندە ئەمبەر و ئەوبەر دەکەن با چاک چاک بزانن کە ئەو حیزبەی ئێستا ھەلیان بژاردووە بە قەد مسقالێک تەنەکە سیقەیان نییە و دلیان خۆش نەکەن چونکە ئەو حیزبەی ئێستا دلنیایە لەوەی کە رۆژێک دێت ئەویش بە جێدەھێلی، چونکە باش دەزانێ خویەک گرتت بە شیری تەرکی ناکەی بە پیری ، پۆستی باڵات پێ دەدا بەلام سیقەت پێ ناکا دەتنێرێتە ناو کۆبونەوە بەس ناتکا بەدەمراستی خۆی ئەوە باش بزانە

کاتیەتی قیادەی گۆران دان بە شکستدا بنێ ھەڵبەت لە بەرامبەر خەلک نەک یەکێتی و پارتی
کاتیەتی پەنجە بخەنە سەر برینەکان بۆ چارەسەر و ھەتوانی نەک بۆ ئازاردانی
دەبێت خەمخۆران و راستگۆیانی گۆران ئازایانە گۆران بکوتنەوە بۆ توند و تۆڵ کردنی نەک بۆ ھەڵوەشاندی
لە کۆتایدا دەلێم ھەر بەرێزێک لە گردەکە با ئەو پرسیارە لە خۆی بکا
کە ئایا ئەوبزوتنەوەیە و سیاسەتەکەی ئێستای ئەو سیاسەتەکە کە کاک نەوشیروانی رەحمەتی دەیویست ؟؟
ئایا پێیان وایە کە کاک نەوشیروان ئێستا ئاسوودەیە؟

ئەگەر وەلامەکە بەڵێیە ئەوە قسەم نیە
ئەگەر وەلامەکە نەخێرە دەی دەبێ چاکی بکەن ھەتا تیرەکە لە کەوانەکە دەرنەچووە وەبیخەنەوە سەر سکەی خۆی با ئەویش و ئێمەش ئاسودە بین ھەڵبەت کاک نەوشێروان یەکسانە بە ھەموان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.