‎پارتی و ئەوانیتر

لەلایەن ستاندار Posted on 226 جار بینراوە

دەسکۆ خەسرۆ

‎لە کۆتا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پارتی بە ژمارەی کورسیەکانی خۆی و یازدەی کۆتا بە نزیکی نیوەی پەرلەمانە بە واتا ھەموو حیزبەکانی تر بە کورسی و بە رێژەی دەنگ بە ھەر ھەموویان ئینجا ئەگەن بەرێژەکەی پارتی ، کەواتا لە کابینەی ئەمجارە تاک حیزبی ھەژموونی زیاتر دەبێ لەولاوەش بەرەی ئۆپۆزسیۆنیش بوونەتە چەند پارچەیێکی بچوک کە لە زۆربەی پرسەکان تەبانین بۆیە پێم وانییە بتوانن ئەمجارە ئەوانیش بتوانن بەرەیێکی بەھێزی محارەزە دروستبکەن.
‎ھەرچی سەبارەت بە ھێزی دووەمی ئێستایە کە یەکێتیەو دروشمی گەرانەوەی ھاوسەنگی ھێزی بەرزکردبۆوە وە تەپڵی سەرکەوتنی لێدا کەچی تەپڵی سەرکەوتنەکە ھەر تەنھا ئەوەبوو ئەو چەند کورسیە پێش بزوتنەوەی گۆڕان کەوتەوە ، دەنا بە رێژەی کورسی و دەنگ ھێشتا نابێتە نیوەی پارتی ئایا بەم نیوە کەمترە ھاوسەنگی ھێز دەگەرێتەوە ؟
‎ئایا بزوتنەوەی گۆران کە حیزبی تەحەدییە گەورەکانبوو ، رێبەرایەتی بەرەی مەحارەزەو قیادەی شەقامی دەکرد بەم حەجمە بچوکەی ئێستا دەتوانێ چی بکا ،ئێستا گۆڕان شەر لەسەر ناوچەیێکی بچوک دەکا کە سلێمانییە تاقەتی حیزبایەتی کردنی نەماوە لە ھەولێر و دھۆک تەنانەت لە بانگەشەی ھەڵبژاردنیش ھیچ حەملەیێکی وای نەکرد لەم ناوچانە تەنانەت پۆستەری کاندیدەکانیشیان نەبوو لەبەر ئەوە من پێم وایە ئێستا گۆڕان شەری مانەوەی خۆی دەکا لە سلێمانی نەک لە کوردستان .
‎ئەم دوو ھێزە کە پلەی دووەم و سێیەمیان ھەیە و بەشداری سەرەکی بوون لە کابینەی پێشوو ئەم جارە ئەم بەشدارییەیان نامێنێ لە رووی وەرگرتنی پۆستی حکومی ئەم کابینەیە .ئەمەیان چۆن ؟
‎پارتی لە دابەشکردنی کێکی ئەمجارەی حکومەت ھیچ تەوافقێکی پێشوەختەی نییە لەگەڵ ھیچ لایەنێک ئەوەی کە جاران لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان ھەیبوو بۆیە ئەمجارە بەپێی رێژەی کورسی دەیھەوێ کەمترین پۆست ببەخشێتەوە ،ئەمە ئەگەر لەرووی واقیعەوە بۆی بچووبا سەر بەتەنیا حکومەتی پێکدەھێنا و یەکێتیشی دەخستە دەرەوەی حکومەت.
‎جا ئەوەی ئێستا بۆ پارتی کێشەبێ لەنێو حکومەتەکە یەکێتیە بۆیە پارتی ھەوڵدەدا سازشی زیاتر بە یەکێتی بکا و کەمترین پۆستی پێ بدا ، داواکردنی پۆستی سەرۆک کۆماریش لەلایەن پارتی بۆ ئەم مەبەستەبوو دەنا پارتی لە سەرەتاوە مەبەستی وەرگرتنی ئەم پۆستەی نەبوو چونکە گەر وەبا ئەوا پۆستی جێگری دووەمی پەرلەمانی وەرنەدەگرت و ھەروەھا کاندیدێکی بەھێزتری دادەنا نەک فەرمانبەرێکی سەرۆکایەتی ھەرێم لەبەر ئەوە پارتی دەیھەوێ لە کابینەی ئەمجارە سازشی زیاتر بەیەکێتی بکاو کەمترین پۆستی سیادی بداتێ وە قسەکانی نێچیروان بارزانیش دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری لەلایەن یەکێتی ئەو نیەتەی لێ دەخوێندرێتەوە کە نایەوێ یەکێتی بکاتە بەشدارێکی سەرەکی کابینەکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.