پارتی دیموکراتی کوردستان:چیتر جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم نادەین بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 400 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی لێدوانی سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ “الشبکة الاخبار العراق” پارتی چیتر جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ناداتەوە بە یەکێتی ئەو سەرکردەیەی پارتی وتوشیەتی کەوا کورسیەکانی یەکێتی بەش ئەوە نییە کە پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتیان پێبدرێت بۆیە لەحکومەتی داهاتوو تەنها چەند وەزیرێکیان پێدەدرێت.

لەلایەکی ترەوە برێت مکگۆرک لە کۆتا کۆبونەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان پێیڕاگەیاندون کەوا پێویستە سەرجەم لایەنە کوردستانیەکان پشتیوانی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بکەن.

گرژبوونی پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دێت کاتێک هەردوک لایەن کاندیدیان بۆ ئەو پۆستە هەبوو لەکۆتایدا کاندیدەکەی یەکێتی لەنێو هۆڵی پەڕلەمان دەنگی زیاتری بەدەستهێناو بووە سەرۆک کۆماری عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.