ستاندەر
سەبارەت بە ساختەکردنی ڕەگەزنامەی عێراقی و پێناسی باری شارستانی لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری لەهەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان فڕاکسیۆن یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردۆتەوە.
لەبەیاننامەکەیاندا باسیان لەوەکردووە کەوا ئەوان وەکو یەکگرتوو سەبارەت بە ساختەکردنی ڕەگەزنامەی عێراقی بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری لەهەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان سکاڵایان لە حکومەتی عێراق تۆمارکردووە.
هەروەها لەبەیاننامەکەدا گلەیی ئەوەیان لە گۆڕان و کۆمەڵ و نەوەی نوێ کردووە کە دوێنێ بەبێ پرسکردن بە یەکگرتوو کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان لە پەڕلەمانی عێراق بەستووە، دەڵێن ئێمەش هاوڕابووین لەگەڵیان پێویست بوو هەرچوار لامان پێکەوە بین.
لەلایەکی ترەوە موسەنا ئەمین ئەندامی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسبووک بڵاویکردۆتەوە کەوا ئەوان وەکو یەکگرتوو لەهەوڵی کۆکردنەوەی واژۆی پێویستدان بۆ بانگێشتکردنی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی کراوە سەبارەت بە تەزویرکردنی ڕەگەزنامە.