لەکاتی سەردانیکردن بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب کیوماڵکردن لە بیرمەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 438 جار بینراوە

کاروان خلیل کریم
ڕاھێنەری گەشەپێدانی مرۆیی
لەڕێگەی نۆ ھەنگاوی کرداریەوە دەتوانن کیوماڵی ھەر پەرتوکێک بکەن کە نیازمەندن ھەڵیبژێرن .
بۆ تۆش پێش ھاتووە ناونیشانی پەرتوکێک زۆر سەرنجی ڕاکێشاوی، دواتر بۆت دەرکەتووە بەم شێوەیە نیە !!! دووریش نیە سەر ڕەفەی پەرتوکخانەکەت چەندین پەرتوکی لەم جۆرەی لەسەر خەوێندرابێ و تەنھا بە خوێندنەوەی چەند لاپەڕەیەک پشت گوێت خستووە . نیگەرانی ناوێ لە وڵاتانی پێشەکەوتوو ٢٠%ی خوێنەران بە ناونیشانی بازاڕی و بازرگانی فریوودەدرێن .
کێوماڵ کردن ھەنگاوێکی گرنگ و ئاسان و چێژ بەخشە، بە مەبەستی تێگەیشت لە ناوەڕۆک و ئامانج و سوودەکانی ھەر پەرتوکێک،
لە کرداری کێوماڵ کردنەدا چاو پێداخشاندنێکی خێرا بە ناوی دانەر، ناونیشانی پەرتوک، چابخانەو مێژوی لە چاپدرانی، بەرگی دواوە، ناوەرۆک و نەخشە، پێشەکی، کۆتا، سەرچاوەکان دەکەن. لەماوەی ( ٥ تا ٨ ) خولەک دەتوانن کیوماڵی ھەر پەرتوکێک بکەن
سەرئەنجام دەگەنە ئەو قەناعەتە ئەم پەرتوکە بکڕن یان بیخوێنەوە یاخود بەشێک لەم پەرتوکە بخوێننەوە
ھەنگاوە کردارییەکانی کێوماڵ کردن :
یەک/ دانەر : کاتێ ئێوە پەتوکێک دەخوێنەوە پێویست دەکات لە ھەڵبژاردنی نوسەری بەتواناو لێھاتوو ھەولێ زۆر بدەن.
ئاستی زانستی دانەرو کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ژیانی نوسەر نادیدە مەگرن .

دوو/ ناونیشانی پەرتووک : ناونیشان دەروازەی سەرەکییە کە ئێوە بە ھۆیەوە دەچنە نێو ھەر بابەتێکەوە وە لەم رۆژگارەدا بەشێکی زۆر نوسەران ناونیشانی پەرتووکەکەیان بە جۆرێک دادەرێژن کە زۆر سەرەنج راکێشەو لە مانشێتی ئەو بابەتە رۆژنامەوانیانە دەچێ کە ھیچ پەیوەندیەکی بەناوەرۆکەوە نیە لە وڵاتانی پێشکەوتوودا ٢٠% خوێنەران بە ناونیشانی سەرەنج راکێش فریو دەدرێن.
بۆنمونە لەو ناونیشانانەت لە بازار بەر چاو کەوتووە :
– فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە ٣٠ رۆژدا .
– فیربونی ئینتەرنێت لە ٣٠ خولەک دا ..
– چۆن لە ماوەی نیو کاتژمێردا دەبیتە نوسەر .

سێ / مێژووی چاپ و ناوی چابخانە :
# مێژووی چاپی پەرتووک :
ئەو کتێبانەی مێژووی و ئاینین تا چەندە چاپی کۆنتر بێ سوودی زیاتر دەبێ لەبەرامبەردا کتێبەکانی دەربارەی زانستی سەردەم تا چەندە بەرواری لە چاپدرانی تازەتر بێ سوود بەخشتر دەبێ .
# چاپخانە :
ناوبانگ و میسداقیەتی خانەی چاپ شایەنی بایەخ پێدانە لە ھەڵبژاردنی پەرتودا
چار : بەرگی داوەوەی پەرتووک :
لە زۆربەی ئەو پەرتووکانە ئێستا لە چاپدەدرێن لە لەبەرگی کۆتای بە کورتی باس لە یەکیکَ لەمانەی خوارەوە کراوە کە گرنگی خۆی ھەیە
– پوختەیەک لەبارەی دانەرەوە: ژیانی نوسەر، ئەو بروانامە زانسیانەی بەدەستی ھێناوە، ئەو بوارانەی شارەزی لێ ھەیە، لەگەڵ ئەو بەرھەمانەی بڵاویکردیتەوە دەنوسرێت .
– بوختەیەک لە بارەی پەتوکەکە: لە بەرگی دواوە پوختەیەک لە بارەی نێوەرۆک و گرنگی و سوودەکانی پەرتووکەکە دەنوسرێت .
– ھەڵسەنگاندنی پەرتووک: لە بەرگی دواوەی ھەندێک پەرتووک قسەی کەسانی شارەزا لە بواری ئەو پەرتووکەی لەسەر نوسراوە کۆمێنتی خۆیان دەنوسن و ئاماژە بە بەھێزی پەرتووکەکە دەکەن لە روانگەی خۆیانەوە
– وە لە بەرگی دواوەی ھەندێ پەرتووک ھەرسێ شت ژیانی نوسەرو پوختەیەک لە بارەی پەرتووکەکە و ھەڵسەنگاندنی لەلایەن شارەزایانەوە دەنوسرێت .
پێنج/ ناوەرۆک :
پێرست و ناوەرۆک بۆ خوێنەر دەوری نەخشەی وڵات و شارێک دەگێرێت بۆ کەسێکی گەشتیار کە بۆ یەکەم جار دەچێتە شارێک سەرەتا بەسەیرکردنی نەخشەکە بەرچاو روونیەکی باشی دەست دەکەوێت لەمەڕ ئەوشوێنەی بۆی دەچێ ئێوەش کاتی بەر لە خوێندنەوەی ھەرپەرتوکێک ناوەرۆکی دەخێندنەوە کاتی دەست بەخوێندنەوەی دەکەن ھەست بەئاشنایەتی لەکەڵ سەرەباس و ناونیشانەکانی نێو پەرتووکەکە دەکەن،
شەش / پێشەکی :
خوێندنەوەی پێشەکی ھەر بابەت و پەرتووکێک دەروازەیەکی زۆر باشە بۆ زیاتر ئاشنا بون بە شێوازی نوسینی نوسەرو ناوەرۆک و مەبەستی نوسەر لە پەرتووکەکەی یاخود ھۆکارو پاڵنەری نوسینی ئەو بابەتە دەخاتە ڕوو یا پوختەیەکی کورت و سودەکانی بەرھەمەکەی بۆ خوێنەر دەخاتە ڕوو، کە بەداخەوە زۆرێک لە خوێنەران پێشەکی پەرتووکەکان ناخوێنەوە ، نوسەرەکان کۆتا شتێک کە دەینوسن دانانی پیًشەکیە بۆ پەرتووکەکەیان کە بەرھەمی کۆشش و شەونخونیەکی زۆر و گەران و توێژینەوەی بابەتەکان دێتە کایەوە،
حەفت / کۆتایی :
لە کۆتایی ھەر پەرتووکێک نوسەری ئەکادیمی پوختەی ئەوشتانەی لەم نوسینە پێ گەیشتووەو ھەڵی ھێنجاوە دەخاتە بەردیدی خوێنەر وەک دیاریکردنی کیشەکان و باسکردنی چارەسەریان و …
ھەشت سەرەباسەکان : دوای ئەنجامدانی ھەنگاوەکانی سەرەوە وا باشە ب خێرایی چاوبخشێنی بە لاپەرەکانی پەرتووکەکەو ھەوڵدە سەرەباسەکان و یەک دوو دێری ھەر باسێک بخوێنیتەوە و وێنەو ھێڵکاری و نەخشەی پەرتووکەک لە زیھندا گەڵاڵە بکەن .
نۆ/ سەرچاوەکان
:خوێندنەوەی ئەو سەرچاوانەی دانەر لە نوسینی پەرتوکەکەی پشتی پێ بەستوە بۆ خوێنەر بایەخی خۆیی ھەیە ودڵنیایی زیاتر بەخوێنەر دەدات لەسەر ئەمانەتی زانستی و خوێندنەوەی دەقی بابەتەکە، ئاخۆ ئەو سەرچاوەنەی لێ سوود مەندبووە دایکی پەرتووکەکانە ( امھات الکتب ) وەک فەرھەنگە وئینسکلۆپیدیا و دائیرەت وئەلمەعاریف و پەرتوکە مێژوویە باوەرپێکراوەکان، یا خود سوودی لە پەرتووکی وبەرھەمی نوسەری سادەو لاواز وەرگرتووە .
دوای ئەم نۆ ھەنگاوە ئێوە بە ئاسوودەیی دەتوانن باشترین پەرتوک ھەڵبژێرن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.