سەردانەکەی چاوەش ئۆغڵۆ بۆ عێراق و هەرێم زۆر مەترسیدارە

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی چەند سەرچاوەیەک ئەو سەردانەی مەولود چاوەش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان مەترسیەکی زۆری هەیە لەسەر چارەنوسی هەرێمی کوردستان. لەودەمەی وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراقی کردووە وەزیری ناوخۆی تورکیا سلێمان سۆیلۆ لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئێران عەبدولرەزا ڕەحمانی کۆدەبێتەوە بەپێی هەندێ سەرچاوە ئەو کۆبونەوەیەش لەسەر پرسی کوردە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک چاوەش ئۆغڵۆ بەبەرپرسانی عێراقی ڕاگەیاندووە کە بوونی هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاریکردنە لە یەک پارچەیی خاکی عێراق و جیانەبوونەوەی هەرێمی کوردستان. چاوەش ئۆغڵۆ وتوشیەتی کە هێزەکانی ئەوان لەهەرێمی کوردستان ناکشێنەوە تاوەکو هێزەکانی عێراق نەگەڕێنەوە سنوری نێوان تورکیا و عێراق.

لەلایەکی ترەوە سەردانەکەی چاوەش ئۆغڵۆ بۆ هەرێمی کوردستان هەر لەو چوارچێوەیە دێت دەیەوێت هەرێمی کوردستان ڕابکێشێتە نێو گەمەیەکی نێوان عێراق ئێران تورکیا دژ بە قەندیل. لەو دەمەش کە هەرێمی کوردستان پێگەی نێودەوڵەتی و هەرێمی زۆر لاوازە مەترسی هەیە تورکیا لەو پێناوە فشاری زۆری لێبکات بۆئەوەی بیباتە نێو ئەو یاریەوە.

جێگای باسە تاکو ئێستا هیچ ئاماژەیەکی ڕون نییە کەوا ئێران هاوهەڵوێست بێت لەگەڵ تورکیا دژ بە قەندیل، لەهەمانکاتدا ستافی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراقیش دکتۆر بەرهەم و عادل عبدالمهدی ئەوەندە دۆستی تورکیا نیین کە تورکیا بتوانێت ڕازیان بکات بۆ بەشداری لە پلانی دژ بە قەندیل.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.