هێشتا زووە باس لە مەینەوەی هاوکێشەکان بکەین

لەلایەن ستاندار Posted on 307 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

ئەمەریکاو ڕووسیا لە لایەکەوە و هەر یەکەیان بە ئەجندای خۆیەوە ، چاو لە ئەوی تر سۆر دەکاتەوە ،لە لایەکی تر ، تەتبیع و هێلی مام ناوەندو دابەش کردنە ناوچەیەکانیان ، بە هەند وەرگرتووە . خۆ لە هەردوو جەنگی جیهانی یەک و دووش هەم ڕێکەوتنە نهێنیەکان لە مەڕدابەش بوونی نێو خۆیان هەم ململانێ کردن لە سەر هەر بابایان و هەوڵدانیان بۆ زیاتر خۆ فەرز کردن ، تا لە دابەش بوونەکەدا زیاتری بەر بکەوێ هەبووەو ئێستاش و لە سەدەی ۲۱ ، خەریکە هەمان سیناریۆیەکان لە نێوان ئەمەریکاو ڕووسیا خۆیان دووبارە دەکەنەوەو بە قەناعەتی خۆم ئیسرایلیش لە سەر خەتە وەک برێ ئەمنیش بەشەکم لەو دابەش بوونە نوێیەی جیهانی ، دەوێت .

هی تورکیاو ئێران و بە بۆچوونی خۆم شەڕیان لە سەر مانەوەیانە و هیچی تر. تورکیا هێشتا و تا زۆر ڕادە ، ناوەندێتی خۆی لە نێوان ئەمریکاو ڕووسیا ، لە دەست نەداوە . هەر یەکەیان و بە دیوی خۆی حەبل حەبلێنەیانە لە سەر تورکیا . ئەمەریکا ، ئێستاشی لە گەڵ دا خۆی لە ناوەندێتی تورکان و کوردان ، هێشتۆتەوە واتە کوردیشم مەبەستم کوردی ڕۆژئاوا دەوێتن و تورکیاش و پێم وایە هەر ئەو هۆکارەشە کە تورکیا بەرەو ڕووسیا دەڕوا بەڵام تاکو ئێستا بە تەواوەتی بای بای لە ئەمەریکا نەکردووە .

لە سەر ئدلب دەنگ و باسە سەرەتایەکان ئەوها دەبیسترێ کە ڕووسیاو ڕژێمی بەشار ئەسەد خۆیان بۆ ئەوە ئامادە کردبوو کە بەشەڕ ئدلب بگرن . بەڵام ئێستاکە بە دیوی تر کەوتۆتەوە واتە ڕووسەکان زەمامی ئمووریان زیاتر داوەتە ئەردۆگان و کە بە تواناکانی خۆیەوە بتوانێ بێ شەڕ ناوچەکە لە بن دەستی ئۆپۆزسیۆنی توند ڕەو دەربێنێ . ئەوەش دەچیتەخانەی حەبل حەبلێنەی نێوان رووس و ئەمەریکیەکان . ئەگەر ناوچەکە بە شەڕ بوایە ، جگە لەوەی کارەساتی لێ دەکەوتەو ، تورکیاش نەک بێ ڕۆڵ دەمایەوە بەلکو زەرە مەندیش دەبوو و ئەمەریکیەکانیش کە دەیان گۆت قبوڵ ناکەین زیاتر بۆ ئەوە بوو کە شەڕەکە ڕووبدات و ئۆفەرێکیش بدەنە تورکەکان ئەگەر خۆیان لە بن پاڵی رووسەکان دەربێنن ، نایەڵن ڕووسەکان بە ئارەزووی خۆیان ، شەڕەکە یەکلایی بکەنەوە . هەر ئەو هۆکارەش بوو ڕووسەکان پلانی گرتنی ئدلبیان گۆڕی و موبادەرەی زۆریان دایە ئەردۆگان کە بە ئاشتی و پلانی خۆیەوە هێزە ئیسلامیە توند ڕەوەکان لە گۆڕەپانەکە دوور کاتەوەو ،بیانۆی ئەمەریکیەکانیش ببڕێ . ئەدی ئەستانە و جنیف یانی وتووێژە سیاسیەکانی چارەسەری سیاسی . ئەمەریکیەکان لێرەش ڕێگری دەکەن لە وتووێژەکانی ئەستانەو دەیانەوێ دانوستانەکانی جنێف شوێنی ئەستانە بگرێتەوە یانی نابێت وتووێژە سیاسیەکان بەوە کۆتایی بێت کە ڕووسیا لە ناو چارەسەرکردنی کێشەی سوریا هەموو شتەک بە دڵی ئەوەوە بیت . سعودیەش کەوتۆتە لەرزین . پێکدادانەکانی ئیماراتیش لە گەڵی بۆ سەر حوسیەکان ئەوا چەند ساڵی بەڕێکرد ، بەو هەموو تەکالیفە مادیەو تەکنەلۆجیای پێش کەوتوویان ، شتێکی ئەوتۆیان بە دەست نەهیناوەو ترەمپیش ناو ناوە دەڵێ سعودیە پارە بدە دەنا ناتپارێزین ، زیاتر مەبەستی ئێرانە .

جەمال خاشاعشیشی هاتە سەر ، یانی ئەوەندەی تر قەزیەکەیان لە سەر سعودیە قورستر کردووە . لە سەر گۆڕەپانی عیراقیش پێ دەچێ عادل عەبدول مەهدی هێلی مام ناوەندی ئەمەریکیەکان و ئێران بێت ، بەڵام ئەو حکومەتەی دادێ وەک ئەوە وایە بە سیکۆتین بە یەک گرێ درابن و لە ڕێگەی حەبل حەبلێنی ئەمەریکاو ئێران ، تەمەنی ئەو حکومەتە درێژ نەبیت . هی هەرێمیش ، زیاتر٥٠٪ بایکۆتی هەلبژاردنی کردووە زیاتر لە ۲٠ کورسی تەزویر کراوە . جولەی ئابووری سفرە ، مووچە بڕۆکەک لە چارەگەکە زیاد کراوە ، بە هەزارەها خەریج جادەی دەپێون . هەلی کار سفرە ئیدی نازانم چارەنووسی ئەو هەرێمە بە چی دەگات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.