بۆ پارتی ویەکێتی: لەبری ئەو هەموو وەفدە باڵایە بۆ پۆستە کانتان وەفدیکیش بنێرن بۆ پێشمەرگەو وقوتی خەڵک.

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە
ئەحمەدی حاجی رەشید
لەپرۆژە یاسای بوجەی ۲٠۱۹ پشکی پێشمەگە لەبوجەی وەزارەتی بەرگری عێراق دادەنریت بەبڕی (۳۷) ملیار دینار مانگانە بەکۆی گشتی دەکاتە(٤٤٤) ملیار دینار بەڵام تەنها دەزگای دژە تیرۆری عێراق کە (۱۲٠٠٠) چەکدارە بڕی (۷۳۸٠۹۱۱۸۷) حەوتسەدو سی و هەشت ملیار دینار ونەوەو یەک ملیۆن وسەدو هەشتاو حەوت هەزاری بۆ تەرخان دەکرێت،هەروەها ژمارەی چەکدارەکانی کەلەبوجەدا پەسەند کراوە بە(۱۲۲٠٠٠) چەکدار دانراوە بڕی (۲٠۹۸۲۹٠٤۷٠) دوو ترلیۆن ونەوەدو هەشت ملیارو دووسەدو نەوەد ملیۆن وچوارسەدو حەفتا هەزار دینار تەرخان کراوە.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری فیدرال بڕی (۷۸٦٥۲۸٤۷٠٠) حەوت ترلیۆن و هەشسەد شەست وپێنج ملیارو دووسەدوهەشتاو چوار ملیۆن و حەوسەد هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە کە سەر ژمێریان تەنها (۱۸٤٠٠٠) کەسە.
لەبەرانبەردا ئەم ژمارانە هی سەر ژمێری پێشمەرگەن نازانم کامیان راستە
۱_ بەپێی لیدوانی شارەزا یەکی ئابوری کەلە وەزارەتی دارای و ئابووردەوامی دەکرد درایگەیاند. د کە ژمارەی موچە خورانی وەزارەتی ناوبراو(٤۳۲٠٠٠) کەسن .
۲_ بەپێی لێدوانی ئەندام پەرلەمانەکانی پەرلەمانی کوردستان ژمارەی ئەو کەسانەی کەلەوەزارەتی پێشمەرگە موچە وەر دەگرن(٤۲۸٠٠٠)کەسن .
۳_بەپێی سەرژمێری بایۆ مەتریەکەی حکومەتی هەرێم بێت ژمارەی پێشمەرگە (۲٦٦٠٠٠) کەسن
٤_ بەپێی دەنگدانی تایبەت بێت کەلەم هەلبژاردنەی ۳٠\۹ ئەنجام درا (۱۷٠٠٠٠) کەسن٠
٥_ بەپێی تەخمین و خەمڵاندی عێراق بیت ژمارەی پێشمەرگە (٤٥٠٠٠) کەسن.
٦_ بەپێی ئەو برە پارە بیت کە ئەریکیەکان تەرخانیان کردوە و بری (٤۲۱) ملیۆن دۆلارە تەنها (٦٠٠٠٠) کەسن .
لەکۆتایدا
بەتەنها تەرخان کراو بۆ حەشدی شە عبی و وەززارەتی بەرگری (۹۹٦۳٥۷٥۱۷٠) نۆ ترلێۆن و نۆسەدو شەست و سێملیارو پینج سەدوحەفتاوپینج ملیۆن وسەدو حەفتا هەزار دینار تەرخان کراوە
تەرخانکراو بۆ هەریم بڕی(۸۹۷٠٤٦۷۲۲٦) ).هەشت ترلێۆن و نۆسەدوو حەفتا ملیارو چوارسەدوشەستو حەوتملیۆن دووسەدووبیستوشەش هەزار دینار تەرخان کراوە..

اوە . . . من دڵسۆزی پێشەرگەم. . . . .
ێ وە ی هەریم دەوامی دەکردوەەە . و . . . . ، . ە پۆستەکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.