ستاندەر
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رۆژی شەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیی لە شاندێكی عەشیرەتەكانی )سلیمانی -هەولیر-دهۆك)هەرێمی كوردستان كرد، كە بۆ پیرۆزبایی كردن بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆمار سەردانیان كردبوو.
لەو دانیشتنە بەرهەم ساڵح داوای لە هەموو ئەو هێز و كەسایەتیی و سەرۆك عەشاییرە رەسەنانە كرد كە خۆشیی و هێمنییان دەوێت بەشداریی بكەن لە بەدیهێنانی ئامانج و ویستەكانی هاوڵاتیی عێراقیی لە سەقامگیر بونی ئاسایش و ئۆقرەیی و تاوسەندن و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەمو رەنگ و پێكهاتەكانی گەلی عێراق”.