ئەحمەدی حاجی رەشید
ئایا عادل عبدالمهدی دەتوانیت عێراق رزگار کات
نوێنەری وڵاتانی نادی پاریس لە ۱۷_۲۱ نوڤیێمبەر ساڵی ۲٠٠٤ لە واشنتۆن کۆبونەوەیەکی گرنگیان سازدا بە ئامادەبونی شاندی عێراق بەسەرۆکایەتی عادل عبدالمهدی سەبارەت بە لێخۆش بوونی قەرزە دەرەکیەکانی عیراق کە لەو کاتە ۹’۳۸ سی و هەشت ملیارو نۆسەد ملیۆن دۆلار بوو کە بەسێ قۆناغ گەیشتە ۸’۷ حەوت ملیارو هەشسەد ملیۆن دۆلار واتە لیخۆشبونی۸٠٪ قەرزە دەرەکیەکان ،ئەمە لە کاتیکدا بوو ڕێژەی قەرزەکانی عێراق تا ۲٠٠٤ هەڵکشابوو بۆ نزیکەی ۱۲٠سەدو بیست ملیار دۆلار تا لە۲۹ سێبتەمبەری ۲٠٠٤ وڵاتانی نادی پاریس دەستیان کرد بە کوژانەوەی قەرزەکانی سەر عێراق بەمەرجێ عێراق پابەند بێت بە پەیرەوکردنی سیاسەتەکانی سندوقی دراوی نیو دەوڵەتی.
لە ئیستەدا دیسان قەرزەکانی عێراق بەرەو هەڵکشان دەڕۆن بە هۆی ناجێگیری ئابوری و سیاسی ماوەکانی پێشوو و هەروەها دڵسۆز نەبوون بۆ پاشەرۆژی عێراق و وەچەکانی ئایندە لەلایەن سەرکردەبالانی عیراق لە ماوەی (۱۲) ساڵ حوکمی حیزبی دەعوەو تا لەئیستەدا قەرزەکان لە ۱۲٤ ملیار دۆلار نزیک دەبنەوە.
هەربۆیە لەئیستەدا لە نوسخەیەکی نافەرمی بوجەدی ۲٠۱۹ دا
تەنها برێ ئەو سووەی (ریبا) لەسەر عێراقە بۆ تەنها یەک ساڵ کە (٤۱) دەزگاو دامەزراوەو وڵات وەری دەگرن دەکاتە (۳۸۳٤٠۷۲) سێ ترلیۆن هەشسەدو سی و چوار ملیارو حەفتاو دوو ملیۆن دینارە کە بەدۆلار دەکاتە نزیکەی بە نرخی فەرمی (۱۱۸۲) دینار بۆ هەردۆلاریک دەکاتە (۳۲٤۳۷۱۷٠٥۲) سی ملیار دووسەدو چل و سێ ملیۆن و حەوسەدو حەڤدە هەزارو پەنجاو دوو دولارە.
ئەوە لە کاتیکدا فائیدا یان سوو هەبیت دەبێت قیستی دانەوەی قەرزیش باس بکەیە کە چەند هێندەی ئەو پارەیەیە کە لە بوجەکەدا هاتوە بڕەکەی دەکاتە (۱۱۱۸۸٠٦۲۲٦٦) یازدە ترلیۆن سەدوو هەشتاو هەشتملیارو وشەست ەو دوو ملیۆن و دووسەدوو شەست و شەش هەزار دینارە کە بە دۆلار دەکاتە (۹٤٦٥۳٦٥٦٥٠) نۆ ملیارو چوارسەدو شەست و پێنج ملیۆن و سێ سەدو شەستە پێنج هەزارو شەسەدو پەنجا دۆلار دەخەمڵێنریتکە بەگشتی هەردوو فائیدەو قیست دەکاتە (۱٥٠۲۲۱۳٥۸۲۲)پازدەترلیۆن و بیست و دوو ملیارو سەدو سی پینج ملیۆن و هەشسەدو بیست وو دوو هەزار دینار واتە بەنزیکەیی (۱۲۷٠۹٠۸۲۷٠۲) دوازدە ملیارو حەوتسەدو نۆ ملیۆن هەشتاو دوو هەزارو حەوت سەدودوو دۆلارە کەوای کردوە بوجەی سیادی بگاتە (٤٦) ترلیۆن دیناری عێراقی و تەنها بڕی تەرخانکراو بۆ بۆ دانەوەی فائیدەو قیست بەئەندازەی هەندی وڵانی ئەقلیمی و چەند ولاتیکی جیهانی ببیت.
پرسیارە کە لیرەدا ئەوەیە :
ئایا عادل عبدالمهدی دەتوانێت ئەم میراتە قورسەی دوو پێشینە کەی خۆی مالیکی و عبادی لەکۆڵ عێراق بکاتەوە لە کاتیکدا لە ۲٠٠٤ توانی
داهاتوو ئەوەمان پێداڵێت:
کە بەردێک نەزان بیخاتە ئاو
بە سەد زانا دەرنایەت بەتایبە
چەند نەزانیک دەیان بەردیان خستوەتە ئاوە لێلەکەی عیراق !!!!!
،،،،،،، !