پێنج گەورەترین هەڵە لەمێژوو دا

لەلایەن ستاندار Posted on 319 جار بینراوە

حەسەن مەحمود

۱. هاوڵاتی جنوبی ئەفریقی بەناوی جۆرج هاریشن، کێڵگەکەی خۆی بە تەنها دە جونەیهـ بە کۆمپانیایەکی دۆزینەوەی نەوت فرۆشت، لەبەرئەوەی بەکەڵکی کشتوکاڵ نەدەهات، بەڵام کاتێ کۆمپانیاکە دەستی کرد بەبەکارهێنانی زەویەکە، گەورەترین کانی ئاڵتونی تێدا دۆزیەوە، لەدواییدا ئەم کانە بو بە سەرچاوەی دابینکردنی لەسەدا حەفتای زێروئاڵتونی هەموو جیهان.

۲. لەیەکێ لە شەوانی ساڵی ۱۹٦۲ خاوەنی نانەوایەکی بەریتانی بەناوی جۆفینز، چوە ناو جێگەکەی، بەڵام لەبیری چوو ئەو ئاگرەبچوکەی ناو تەنوورەکەی بکوژێنێتەوە، بەڵام ئەو هەڵەیە بوە هۆی گڕگرتنی ماڵەکەی، پاشان ماڵی دراوسێکانی، پاشان گەڕەکەکەی بەتەواوی، پاشان گەڕەکەکانی دەوروبەری، هەتا گەشتەئەوەی نیوەی شاری لەندەن سوتا بەهۆی ئەو ئاگرە بچوکەوەو سەدان کەسیش لەماڵەکانیاندا گیانیان لەدەستدا، دوایی ئەو ئاگرە بە ئاگرە گەورەکە ناسراو جۆفینزیش خۆی هیچی بەسەرنەهات و سەلامەت دەرچوو.

۳. لەساڵی ۱۳٤۷میلادی، هەندێ مشک چوونە ناو سێ کەشتیی ئیتاڵی، کە لەبەندەرێکی چین لەنگەریان گرتبوو و وەستابوون، کاتێ ئەو کەشتیانە گەیشتنەوە کەنارەکانی ئیتاڵیا و لە بەندەری مسینا لەنگەریان گرت و وەستان، مشکەکانیش لە کەشتیەکان هاتنەدەرێ، وبەوهۆیەوە نەخۆشی تاعون لەو شارەدا بڵاوبوویەوەو پاشان سەرتاپای ئیتاڵیای گرتەوە، لەوکاتەدا نەخۆشی تاعوون بوبوە هۆی گیان لەدەستدانی نیوەی تەواوی دانیشتوانی چین، دوای ئەوەی نەخۆشیەکە لە ئیتاڵیا بڵاوبوەوە، دواتر لەسەراپای ئەوروپا بڵاو بوەوەو لەماوەی دە ساڵدا سێیەکی دانیشتونەکەی بەو نەخۆشیە گیانیان لەدەستدا.

٤. لەسەرچاوە مێژووییەکاندا باس لەوەکراوە کە یەکێ لە پاشاکانی بەریتانیا لەگەڵ پاای ڤاتیکان ناکۆکی کەوتۆتە نێوانیان، لەوکاتەی کە بەریتانیا ڕێڕەوی کاسۆلیکی نەسڕانی تێدا زاڵ بوە، بەهۆی ئەو ناکۆکیەوە وەکو پەرچەکردارێک و تۆڵە سەندنەوەیەک لە پاشا، پاپای ڤاتیکان هاوسەرگیری لە ئافرەتانی بەریتانیا قەدەغەکرد، بەوهۆیەوە پاشا دووچاری شەرمەزاربوون هات لەناو گەلەکەیدا، بۆ ڕزگاربوونیشی لەو شەرمەزاریە، داوای لە پاشاکانی موسوڵمانان لە ئەندەلوس کرد، کە بە ملوك الطوائف ناسرابوون، داوای لێکردن کە هەندێ لە زانایانی موسوڵمانی بۆبنێرن بۆئەوەی لە بەریتانیا دینی ئیسلام بڵاوبکەنەوە، و بەریتانیا ببیتە وڵاتێکی موسوڵمان لەڕقی ڤاتیکان، بەڵام بەداخەوە ئەوان کەمتەرخەمیان نواند لە جێبەجێکردنی ئەو داوایەی پاشای بەریتانیا، دواتر هەواڵەکە بە پاپا گەیشتەوە، ئەویش لەبەر مەترسی ئەو کارەی پاشا کۆتایی بە ناکۆکیەکەی لەگەڵ پاشا هێنا وبڕیاری حەرامکردنەکەی هەڵوەشاندەوە.
تۆ بیری لێبکەوە و بیهێنە بەرچاوی خۆت، موسوڵمان بوونی هەموو بەریتانیا، پاشان دەرکەوتنی وەکو ئیمپڕاتۆڕیەتێک کە خۆری لێ ئاوا نابێ!!!!!

٥. هەلێکی تری هاوشێوە بۆ سوپای موسوڵمانان هاتەپێش بۆ ڕزگارکردنی تەواوی ئەوروپا لەدەستی نەسڕانیەکان، لەکاتی جەنگی بلاط الشهداء، لەنزیک بواتييه لە فرنسا، لەو جەنگەدا موسوڵمانان هەمان هەڵەی کوشندەی جەنگی ئوحودیان دووبارە کردەوە، ئەوەبو جەنگاوەرە موسوڵمانەکان لەکاتی سەرکەوتندا گەڕانەوە دواوە بۆ پارێزگاریکردن لەو دەستکەوتانەی کە دەستیان کەوتبوو لە سوپای شارلمان، بەو هۆیەوە سوپای موسوڵمانان تێکشکا وهەڵمەتی ئازادکردنی تەواوی وڵاتانی ئەوروپی وەستا.
یەکێ لە مێژوو نوسەکانی ئینگلیز دەڵێ: ئەگەر سوپای عەرەب لە بواتييه تێکنەشکێنرابایە، دەتانبینی قورئان لە زانکۆکانی كامبريدج و أكسفورد دەخوێنرا و دەخوێنرایەوەو ڕاڤەو تەفسیری بۆ دەکرا…. !!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.