ستاندەر
عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی لیستی گۆڕان لە نوسراوێكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی ئاماژەی بە كێشە ناوخۆییەكانی گۆڕانكردووەو رایگەیاندووە” هەموومان نیگەرانین لەو دۆخەی گۆڕانی تێكەوتووە. بزوتنەوەی گۆڕان ئومێدی گەورەی گۆڕانكاری و دەنگی ناڕازیە، بۆیە لەبری شكاندن چاككردن هەڵبژێرین”
عەلی حەمە ساڵح سەبارەت بە گۆڕانكاریەكانی ناوخۆی گۆڕان نوسیویەتی ” لەماوەی دوو مانگی ئایندەدا كۆنفرانسی ناوخۆی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان دەكەین، لە خوارەوە بۆ سەرەوە گۆڕانكاری دەكرێت، بە هەڵبژاردن جڤاتێكی نوێ و خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری گشتی”
گۆڕانخوازان و هه‌ڵسوڕاوه دڵسۆزه‌کان
هه‌موومان نیگه‌رانین له‌و دۆخه‌ی گۆڕانی تێکه‌وتووه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئومێدی گه‌وره‌ی گۆڕانکاری و ده‌نگی ناڕازیه، بۆیە لەبری شکاندن چاککردن هەڵبژێرین.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری گۆڕانکاری داوه له‌سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کان.
له‌ماوه‌ی دوو مانگی ئاینده‌دا کۆنفرانسی ناوخۆی و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کان ده‌که‌ین. له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه گۆڕانکاری ده‌کرێت، به هه‌ڵبژاردن جڤاتێکی نوێ و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌ری گشتی .
ئه‌رکی هه‌موومانه ڕۆڵببینین بۆ دروستکردنی ڕۆحێکی پێکه‌وه‌ی بۆ کارکردن، ڕێزگرتن له سه‌رکرده‌و ڕه‌مزه‌کانی گۆڕان، زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی توانای نوێ و خوێنی نوێ.
من وه‌ک خۆم به‌ڕێزو حورمه‌تێکی زۆره‌وه له هاوڕێکانی کاک نه‌وشیروان ده‌ڕوانم، سوپاسیان ده‌که‌م، له‌کوێش پێویست بوو بێت سه‌رنجم و ڕه‌حنه‌ی خۆم پێوتوون.
ئه‌م به‌ڕێزانه چۆن له زیندان و له‌شاخ نوخبه‌ی به‌رگریکردن له مافی نه‌ته‌وه‌ی بوون، له ژوری سێداره‌و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ئوتووکردنی جه‌سته‌شیان چۆکیان دانه‌دا، ده‌یان جار ئاماده‌بوون ڕۆحی خۆیان ببه‌خشن له پێناو خاک‌و خه‌ڵکی کوردستان، له حوکمڕانیشدا پشتیوانی ڕیفۆرم و گۆڕانکاریانکرد.
له‌نێوان پۆست و ده‌سه‌ڵات و پرۆژه‌ی گۆڕانکاری و نه‌وشیروان مسته‌فادا، گۆڕانکاری و نه‌وشیروان مسته‌فایان هه‌ڵبژارد.
له‌پاڵ شۆڕشگێڕه‌کاندا سه‌دان گه‌نجی ئازا‌و هۆشیارو خوێنده‌وار پشتیوانی ئه‌م جوڵانه‌وه‌و نه‌وشیروان مسته‌فایان کرد، ده‌وری گه‌وره‌یان گێڕا، به‌رده‌وام به‌رگریان له به‌رنامه‌ی گۆڕان ده‌کرد، زۆریان بون به ڕه‌مزی ململانێی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکار، ئێستاش ڕۆحی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ن، ئومێدی گه‌وره‌ن بۆ گۆڕانکاری.
ئەم دووانە تەواوکەری یەکتربوون، سەرباری هەبوونی ڕەخنە لە نەبوونی گەنج لە خانەی ڕاپەڕاندن.
کورسی و ده‌نگمان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌میکردووه، به‌رپرس و هۆکاره‌کان ڕوونن، له‌بری یه‌کترشکاندن پێداچونه‌وه، له‌بری تۆمه‌تبارکردن و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر کاری پێکه‌وه‌یی بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی گۆڕان.
هه‌موومان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیداین و هه‌رکه‌س به قه‌باره‌ی خۆی، کاممان ده‌وری زیاترمان هه‌بێت له گۆڕانکاری و پێشخستنی بزوتنه‌وه‌که‌و دروستکردنی ته‌بایی و کاری پێکه‌وه‌یی دڵسۆزترینمانه.