ستاندەر
بەپێی چەند زانیاریەک کە ستاندەر دەستیکەوتووە بەشێک لەسەرکردەکانی پارتی بەرپرسانی یەکێتی یان ئاگادارکردۆتەوە کە ئەو ماوەیە خۆیان بەدوور بگرن لە چونیان بۆ هەولێر چونکە بەشێوەیەک لەشێوەکان لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بڕیارێک لەنێو پارتی هەیە کەوا ڕێگری بکرێت لەسەرکردەکانی یەکێتی کە پێیان بخەنە نێو هەولێرەوە.
ستاندەر زانیویەتی لەیەک دوو ڕۆژی ڕابردوو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەخۆی و قافڵەیەک لە ئۆتۆمبێل کاتێک ویستویەتی بچێتە نێو بینای ئەنجومەنی وەزیران هەوڵێک هەبووە بۆ ڕێگری لێکردنی بەڵام زوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێی زانیوە و ڕێگریکردووە لەوەی کێشەکە بتەقێتەوە.
جێگای باسە دوێنی ڕێبوار کەریم وەلی ڕۆژنامەنوسی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەدیمانەیەکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا بەشی کوردی ئەوەی ئاشکراکرد کەوا پێش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق مسعود بارزانی پێی وتووە ئەگەر بەرهەم ساڵح نەکشێتەوە لەخۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئەوا ڕێگاینادەم پێی بخاتە نێو هەولێرەوە.