١٦ ئۆکتۆبەر و ٣١ ی ئاب…

لەلایەن ستاندار Posted on 620 جار بینراوە

ئاری خالید

ھۆكاری ١٦ ئۆكتۆبەرو دەر ئەنجامەكانی لە سەرەتای ھاتنی داعش بۆ عێراق بەشدار بوونی پارتی لەم پلانەو قبوڵ كردنی داعش وەك دراوسێیەكی تازە لە لایەن پارتییەوە و كە ھەمو پێش بینیەكانی ھەڵە بون و تەسلیمكردنی شەنگال بە ئینتیفاق گیرانی مەخمورو ئازاد كردنی لە لایەن ھێزی دژە تیرۆری یەكیەتی پێش بینیەكانی یەكیەتی بەرامبەر داعش پارتی توشی تێشكانێكی ھەم عەسكەری و ھەم سیاسی بووەوە.

پارتی ویستی باری ئەم تێكشكاویە ڕاست كاتەوە ھەستا بە لێدانی تەپڵی ڕیفراندوم بە سەر پەرشتی میتی توركی ئەمەیان ھەم تێکشکانە مەزنەكەی پاڕتی و ھەم ماڵ وێرانی بە سەر میلەتی كوردا ھێناو ڕوداوەكانی ١٦ ئۆكتۆبەری لێ كەوتەوە كە وەباڵەكەی لە ملی عینادی كاك مسعود دابوو كە لە لایەن كۆمڵگای نێو دەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی ئیقلیم و خودی عێراق تەكلیفی لێكراو ھەڕەشەشی لێكرا كە كاتی نییە,  خودی نامەكەی وزیری دەرەوەی ئەمریكاو سەردانەكانی بریک مەگگۆرک لە خۆ بایی وپیێشوازی نە كردنی كاك مسعود لە مەگگۆرک ناڕازی بونی حیزبەكانی كوردستان بە ڕاستەو خۆو ناڕاستەو خۆ دواتر لە لایەن كۆمەڵەی نێو دەوڵەتی داوا لە كاك مسعود كرا واز لە دەسەڵات بێنێت ئەویش ڕەتی كردەوە گلۆپی سەوزی بۆ ھێزەكانی عێراق داگریساند.  جەیشی عێراق ناوچەكانی دووزی كۆنتڕۆڵ كردەوە دواتر جارێكی تر داوای لێ كرادەست لە پۆستی سەرۆكی ھەرێم ھەڵگرێت, بەڵام ھەر نەی كرد كەركوك كۆنتڕۆڵ كرایەوە لە لایەن ھێزی ئیتیحادی , هەروەها جارێكیتر داوای لێ كرا نەی كرد تا ھێزی عیراق گیشتە پردێ مەكتەبی سیاسی پارتی ھاتە سەر خەتو داوای ٤٨ سەعاتیان كرد تا سیناریۆیەك ڕێك دەخەن بۆ ئەندام و لایەنگرانی پارتی ئەمە جگە لە وەی پارتی و بارزانی یاداشتێكیان لەگەڵ ئەمریكاو عێراق ئیمزا كردبو كە ھەر شوێنێك لەلایەن پێشمەرگەوە كۆنتڕۆل بكرێت بدرێتەوە ھێزەكانی عێراق لە بری ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری مانگانە تا ئێرە بە كورتی ھۆكارەكانی ١٦ ئۆكتۆبەر پارتی بۆ ڕاست كردنەوەی خیانەتی ٣١ ئاب لە ڕوی میدایەیوە ویستی١٦ ئۆكتۆبەر بە خیانەتێ ٣١ ئاب بچوێنێت,  بەڵام ھەرگیز ئەم دوو زەمەنەو ئەم دوو ڕژێمە بە یەك نا چوێنرێن لە بەر ئەم ھۆكارانە ٣١ ئاب ھێزێكی كوردی پەل كێشی ڕژێمێكی فاشستی بەعسی كردو بۆ ناوچەیەك كە ناوچەی دژە فڕین بو بە قەراری ئەنجومەنی ئاسایش ژ.٢٨٨ كە تاڕادەیەك نیمچە سەر بە خۆ بوین,  كوردستانی جارێكی تر تەسلیمی ئەم ڕژێمە ناسەقامگیرە شەرعیترین موئە سەسەی كوردستانی پێ داگیر كرد ڕژێمێك خاوەنی زیندە بە چاڵ كردنی ١٨٢ ھەزار ئەنفال و قەتل و عام كردنی ٥ ھەزار ھاوڵاتی بێ تاوانی ھەڵەنجە بە چەكی كیمایی و ڕژێمێك كە سەدان و ھەزاران لاوی كوردی لە سێدارە دا لە نێویاندا سابیر و لوقمان ملا مستەفا كە برای كاك مسعود بون وە لە ٣١ ئابدا سەدان پێشمەرگەی زیندە بە چاڵ كردەوەو سەدان ئەندام و لاینگرانی ئۆپزسیۆنی عێراقی تەسلیم بە بەعس كردەوە

لەگەڵ ڕوداوەكانی ١٦ ئۆكتۆبەر كە خودی كاك مسعود سەبەبی بو زۆر جیاوازن ١٦ ئۆكتۆبەر ھێزێك ھاتوەو ناوچەی جێ ناكۆكەكان بە پێ دەستور بۆی ھەیە دەستورێك كە كورد تێدا ڕۆڵی سەرەكی ھەبوەو باشترین دەستورە لە مێژووی دەولەتی عێراقی كە مافی كوردی تێدا جێ كراوەتەوە ھێزێكی اتحادی كە لە عەرەب كورد توركمان پێك ھاتوەو ٦٥ ئەندام پەڕلەمان ی كورد كە سوێندی یاسایان خواردوە یەك پارچەیی خاكی عێراق بپارێزن و چەند وەزیرو جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی و سەرۆك كۆمارو سوپا سالارو قاید فڕقەی ھێزی زەھەبی كە زوربەیان پارتی بون,  ئەم ھێزە دەتوانن لە بە سرە تا زاخۆ جوڵەی پێ بكرێت بەپێی دەستور كەس ڕێگری لێ نەكات بەڵام پارتی ویستی كەركوك وەك عفرین لێ بكات لە بەر ئەوەی نفوزی نییە, بەڵام سەری نەگرت بو بە ڵای سەری خۆی تا ئێستا شكست لە دوای شكست بەردەوامەو لە ڕووی ئیعلامی ئیشی باشی لە سەر كرد بەڵام لە ڕووی سیاسی زەرەری گەورەی كرد تا دۆڕاندنی سەرۆك كۆمارو پارێزگای كەركوك و بێ بەش كردنی لە ئیدارە دانی كەركوك و زۆر نزیكە ھەولێریش لە دەست بدات بە دان و ستاندن بە پۆستەكانی كەركوك لەگەڵ یەكیەتی سەر ئەنجام بەس لە دھۆك دەسەڵاتی ڕەھای دەمێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.