سەلمان کۆچەری
بەیانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بە ئامادەبوونی ئەمیری کۆمەڵ عەلی باپیر و عومەری سەید علی کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر پێکهێنانی بەرەیەک دەدەن.
بەپێی زانیاریەکان هەردوو لایەن قۆناغێکی نوێی کارکردنی پێکەوەیی ڕادەگەێنن و پاشان بەرەیەکی فراوان دروست دەکەن کە چەندین لایەن و کەسایەتی ڕێکخراو لەو بەرەیەدا دەبن.
ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بەستاندەری ڕاگەیاند ئەو بەرەیەی گۆران و کۆمەڵ و لایەنەکانی تر پێکیدەهێنن نوێنەرایەتی خەڵکی ستەمدیدەو میللەتی کورد دەکەن کە لەروی سیاسی و پشتیوانی نێودەولی بێ پشتیوانە, وە بەرەکە جیاواز لە ساڵانی رابردوو شیوازێکی نوێی خەباتکردن دەگرێتە بەر.