کۆمەڵ و گۆڕان قۆناغێکی نوێ ڕادەگەێنن

لەلایەن ستاندار Posted on 337 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری

بەیانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بە ئامادەبوونی ئەمیری کۆمەڵ عەلی باپیر و عومەری سەید علی کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر پێکهێنانی بەرەیەک دەدەن.

بەپێی زانیاریەکان هەردوو لایەن قۆناغێکی نوێی کارکردنی پێکەوەیی ڕادەگەێنن و پاشان بەرەیەکی فراوان دروست دەکەن کە چەندین لایەن و کەسایەتی  ڕێکخراو لەو بەرەیەدا دەبن.

ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بەستاندەری ڕاگەیاند ئەو بەرەیەی گۆران و کۆمەڵ و لایەنەکانی تر پێکیدەهێنن نوێنەرایەتی خەڵکی ستەمدیدەو میللەتی کورد دەکەن کە لەروی سیاسی و پشتیوانی نێودەولی بێ پشتیوانە, وە بەرەکە جیاواز لە ساڵانی رابردوو شیوازێکی نوێی خەباتکردن دەگرێتە بەر.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.