( شەقامی ( ئــــم ) )

لەلایەن ستاندار Posted on 297 جار بینراوە

دڵزار شاهۆیی

دوای تێپەربوونی زیاتر لە چارەگە سەدەیەک لە ئازادبوون بەشێک لە باشوری کوردستان و گرتنە ئەستۆی حوکمرانی دەسەلاتی خۆماڵی ، دوای ئەو ھەموو نەھامەتی و دەردەسەریانەی خەلک و خاک چەشتی ، کەچی دەسەلاتە خۆمالیە ئازادەکە رێرەوی حوکمرانی بەجۆرێک ئاراستە کردووە کە کۆمەڵگا ، بە دۆخێکی سنورداری چەق بەستوو و نامرادی گوزەری کردووە بە نەگۆڕی ماوەتەوە بەجۆرێک کە ( بارگاوی کردن ) بە مەرام و مەزاجی وە دواتر بەحزبی کردنی کۆمەڵگا و بازار و فەرھەنگ کە ژینگەیەکی ژەھراوی کۆمەڵایەتی لێ سەرچاوە گرتووە کە ناشایستە ترین ترازانی پەیوەندی یە کۆمەلایەتی یەکانە وە سەرەرای بوونی لەمپەر لەبەردەم تەقەلاکانی ھزر و ئایدیا و بزاڤە مەدەنی یەکان و ھەلمەتە زیندووەکانی ھۆشیاری و پێگەیاندن کەچی زیاتر و کاراتر رۆچوونە نێو پرسە نیشتمانی و نەتەوەیی یەکان بەجۆرێک مێژوو و کولتور بناسێنن.

بە ‌(دەڤەرچێتی و بەشەخسی) کردن کە سەرەنجام لێکەوتەکان نەرێنی یەکان کەلەکە بوون و سووڕبوونیان تا لووتکە ی غروریەت و کەڵەگایی کە بۆتە (قودسیەت ) وەک میرات و وەسیەت ، ھەرچەندە پرەنسیپە دیموکراسیەکان گەورەترین و گرنگترین زاراوەشاشەیی و بینراوی زاری بەرپرسانن ئەمیش بۆ جوانکاری شکلی و کەڤەری زاڵێتی زۆرەملێ و ھەگبەی درۆینە بۆ بە بەھاکردنی خودیێتی ، دواجار وابەستەبوونی ئەو رۆبۆت ئاسایانەی کە تیکەخۆری مشەخۆرەکانن بانگەشە و ریکلام بازیان بۆ دەکەن و پالپشتی دەکەن ئەوە دەستکەوتی مەرامەکەیە کە فەزایەکی فەوزەوی بنیادنایە بۆ یە سەرسام مەبە کە نوسەرێک شکۆی قەلەمەکەی لەدەستداوە یاخود بێ شکۆ کراوە ، یان دەنگی شەقام کپە یان شەقام وابەستەکراوە ، چونکە دەسەلات تاوانبارە بەوەی کە جگە لە کەمتەرخەمی دواجار پلان دارێژەر و بکەری کارابووە بۆ مەرام و بەرنامە و ویست و بەرژەوەندیە دیارەکانی ھەم بە بەکارھێنانی ژێرخان و سەرخانی نیشتمانی بۆ کپ کردن کە بەداخەوە ھەرچی پاساویش ھەیە خزمەتی دەکات ، وە بێ ھۆش کردن و بێ جۆش کردنی جەماوەر وابەستەکردنە بە مەرام و نیازەکان وە دواجار دەتوانم بڵێم ئەم مامەڵەیە پلەبەندکردنی مرۆیی یە وە مافی بوون و مەدەنیەت دیاریکراو و منەتبارکردنە لەم دۆخەش نە مەدەنی بوون دەمێنێ نە تاک رۆلێ دەمێنێ دواجار شەقامێک پەرەدەسێنێ کە شەقامی ( ئم ) ە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.