قەرەبووکردنەوەی کارەساتە نەخوازراوەکان چۆن دەکرێ و لە ئەستۆی کێ دایە ؟؟؟

لەلایەن ستاندار Posted on 308 جار بینراوە

عباس محمد سنجاوی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر

پێشەکی بەشداری خەمتانم ،
لە هەموو دونیا کارەسات ڕوودەدات لە بومەلەرزە لە لافاو و ئاگر کەوتنەوە و چەندان حاڵەتی تر کە سەرەنجام کۆمەڵێک خەڵک تیایدا بە گیانی و مادی زەرەر مەند دەبن ،
دیارە کوردستانی خۆشمان لەو حاڵەتانە بەدەر نی یە ، بە جۆرێک لەسەر جەم شار و شارۆچەکەکانی هەرێمی کوردستان ڕوداوگەلێک ڕویانداوە دەتوانین بە کارەسات هەژمار بکرێ ، 
دیارترین دوو حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە بوو لە پارێزگا هەولێر ( یەکیان بازاڕی قەیسەری و ئەوەیتریش ئەو ڕوداوەی ئەمڕۆی بازاڕی لەنگە )
دەتوانم بڵێم بە گەورەترین کارەسات لە شاری هەولێر هەژمار دەکرێ دوای ڕوداوە تیرۆرستیەکان کە زەرەر و زیانی بەوشێوەی مەزەندە بکرێ ،
من ناچمە سەر ئەو بابەتە هۆکارەکەی چ بوو یاخوود کێ خەتابارە ؟؟؟
لة نوسينيكى تر خوا ياربيت باسی رةوشي تيمةكانى ئاگر كوژينةوة دةكةم، باسى كةمتةرخةميةكان دةكةين.
ئەوەی بەندە گەرەکمە باسی بکەم لەو جۆرە ڕوداوانە کێ زەرەرو زیانەکان دەژمێرێ ؟؟؟
دیارە لە هەموو دونیادا ساڵانە بودجەیەکی تەرخان کراو هەیە حکومەت تەرخانی دەکات بۆ فریاکەوتن و قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووان ، بەڵام بە هۆی بەناو قەیرانی دارایی چەندین ساڵە حکومەت خۆی کەڕ کردووە لە هاوکاری کردنی هاوڵاتیان لەروودانی وەها کارەساتێک کە بەسەریان دێت،
لەو چەند ساڵەی ڕابردوو هیچ جۆرە هاوکاریەکی پێویست نەبووە بۆ ئەو هەموو زەرەر و زیانانەی هاوڵاتیان بەریانکەوتووە بە هۆی کارەساتە سروشتی یەکان و نەخوازراوەکان .
ئەنجومەنی پارێزگاکانیش ڕۆڵیان هەیە لەو نێوەدا ،
بە پێ ی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009ی پاڕێزگاکان، دەستەڵاتی ئەنجومەنەکان لە مادەی شەش لە برگەی شازدە دا هاتووە ،
(ئەنجومەنەکان دەستەڵاتی پێشنیازکردنی قەرەبوو کردنەوەی زیان لێکەوتوانیان هەیە، لە حاڵەتی روودانی کارەسات و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکا لە سنوری پارێزگاکە یارمەتی پێشکەش بکات ) .
هەر چەندە ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستەڵاتی یاسایی یان نەماوە ماوەیان بەسەر چووە ، بەڵام دەکرێ لە خەمی ئەو خەڵکە بەو شێوەیەش بێت نوسراوێک ئاڕاستەی حکومەت بکات بۆ هەمان مەبەستی سەرەوە بۆ هەریەکە لە ڕووداوەکانی ئەمڕۆي بازارى لەنگە و بازاڕی قەیسەریش ، چونکە زیانێکی ئێجگار زۆر بەر هاوڵاتیان کەوتووە ، هەرچەندە پێویست بە پێشنیاری ئەنجومەنەکانیش ناکات حکومەت لە پێشترە ڕووداوەکان ببینێ و خوێندنەوەو قسەی بۆی هەبێت ، ئەگەر ئێستاش یان بە کاش لە دەستی نەبێت پێویستە پاش ماوەیەکی تر بەگوێرەی توانا هاوکاری ئەو خەڵکە بکات و قوڕسایی سەرشانیان سووک بکات ،
بۆیە من لای خۆمەوە وەک ئەندامێکی ئەنجومەن لەگەڵ هاوکارانم لە ئەنجومەن هەموو هەوڵێکی خۆم دەخەمە گەڕ تابتوانم قوڕسایی سەرشانتان سووک بکەین
دوبارە بەشداری خەمتانم خوای گەورە بۆتانی قەرەبوو بکاتەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.