دو ڕۆژە ئەندامێکی مەڵبەندی ۷ی یەکێتی لە نەینەوا لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە دەزگیرکراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 328 جار بینراوە

ستاندەر

ماوەی دو ڕۆژە “خالید گۆران” ئەندامی مەڵبەندی ۷ی یەکێتی لە نەینەوا له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌ لایه‌ن ئاسایشی پارتی دیموكراتی کوردستان دەزگیرکراوە.

بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر خالید گۆران بەرەبەیانی ڕۆژی ۲٤ی ئەم مانگە لەکاتێکدا ویستویەتی بچێتە سەر کارەکەی لە مەڵبەندی یەکێتی لەڕێگا لەلایەن چەند کەسێکەوە کەدواتر خۆیان بە ئاسایش ناساندووە دەزگیردەکرێت.

لەوباریەوە غەیاس سورچی وتەبێژی مەڵبەندی ۷ی یەکێتی لەنەینەوا دوێنێ ڕایگەیاند”لە دوێنێوە کادیره‌كه‌مان لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکراوە بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانین، لە ئێستاشدا هیچ پەیوەندیەکمان بەو کادیرەمانەوە نەماوە”.

ئەوەلەکاتێکدایە لەدوای قوڵبونەوەی ناکۆکیەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری بەشێک لەسەرکردەکانی یەکێتی لەسنوری پارتی هەڕەشەیان لەسەرە. لەچەند ڕۆژی ڕابردوش لەسنوری پارتی تەقە بەسەر ماڵی قوباد تاڵەبانی کوڕی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.