بە دوو مەبەست ھەوڵ دەدرێت گۆڕان بەشداری حکومەت بکات عەلی حەمەسالحیش ڕوونکردەوەیەک بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 395 جار بینراوە

ستاندەر

عەلی حەمەسالح سەرۆکی لیستی گۆڕان لە ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ھەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە گوایە بەندە لەگەڵ وەفدێکدا لە شەقڵاوە کۆبونەوەمان لەگەڵ پارتی بەنھێنی کردووە بۆ بەشداری لەحکومەت، ئەم ھەواڵە سەر لەبەری ناڕاستە، بە ھیچ شێوەیەکو لە ھیچ شوێنێک ھیچ کۆبونەوەیەک لەگەڵ پارتی ئەنجام نەدراوەو منیش بەشداری ھیچ کۆبونەوەیەکم نەکردووە.
راشیدەگەیەنێک “بە دڵنیای گۆڕان ھەر بڕیارێکی ھەبێت لە ڕێگای جڤاتەوە دەبێت، ھەر کۆبونەوەیەکیشی ھەبێت بە ئاشکرا دەبێت.”

لەلایەکی تر سەرچاوەیەکی باڵای گۆڕان بە ستاندەری راگەیاند ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی ھەرچۆنێک بێ گۆڕان بەشداری پێبکرێت لە کابینەی نۆیەم، ئەویش ھەم بۆ ئەوەی گۆڕان جارێکی تر کێشەی ناوخۆیی زیاتر بێت و تەمەنی کورت بکرێتەوە بەو پێیەی بەشێکی زۆری ھەڵسوراوان دژی بەشداری کردنی حکومەتن، ئامانجێکی تریش بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکێتی کێشەکانیان قوڵتر بێتەوە و پارتی لەرێگای بەشداری پێکردنی گۆڕان دەیەوێ تۆڵە لە یەکێتی بکاتەوە.

دەقی راگەیەنراوەکەی عەلی حەمەساڵح بخوێنەوە:

ھاوڕێیانی خۆشەویستم
دڵسۆزانی پرۆژەی گۆڕانکاری
بەندە وافێربووم کەمترین وەڵامم ھەبێت بۆ ئەوانەی کە بەردەوام درۆو بوختانمان بۆ دەکەن، لەبری ئاوەڕدانەوە بۆ دواوە بۆ پێشەوەو بۆ خەونی گۆڕانکاری ڕوانیومانە.
تەنانەت لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنیشدا چەندین کەس سەرقاڵی بوختان و تۆمەت بوون تەنیا بە وشەیەکیش وەڵامم نەدانەوە، ئایندە دەریدەخات کێ چیە…
ئێستاش لەلایەن بەڕێزێکەوە کە پەرلەمانتاری خانەنشینکراوی گۆڕانە، لەگەڵ چەند کەس و سایت و (پەیجی ساختەی دەزگا جاسوسیەکان) ھەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە گوایە بەندە لەگەڵ وەفدێکدا لە شەقڵاوە کۆبونەوەمان لەگەڵ پارتی بەنھێنی کردووە بۆ بەشداری لەحکومەت.
ئەم ھەواڵە سەر لەبەری ناڕاستە، بە ھیچ شێوەیەکو لە ھیچ شوێنێک ھیچ کۆبونەوەیەک لەگەڵ پارتی ئەنجام نەدراوەو منیش بەشداری ھیچ کۆبونەوەیەکم نەکردووە.
بە دڵنیای گۆڕان ھەر بڕیارێکی ھەبێت لە ڕێگای جڤاتەوە دەبێت، ھەر کۆبونەوەیەکیشی ھەبێت بە ئاشکرا دەبێت.‌.
بەندە لە دوای ھەڵبژاردنەکانەوە بۆچوونی خۆم بە ڕوونی وتووە.
ڕاستە خەڵک نیگەرانە لە گۆڕان، بەڵام تەسلیم بە ستەمکاری دەسەڵاتیش نەبوە، بەھیمەتی دڵسۆزانی گۆڕان، گۆڕان دەبێتە ئومێدو ھیوا بۆ گۆڕانکاری.
بەدڵنیایی ئێمەش نە تەسلیم دەبین نە بێ ئومێد، کوڕی میللەتێکین بەرگەی زوڵم و زۆری بەعسی گرتووە، میللەتێک ئەنفال چۆکی پێدانەدابێت، ئێستا دەسەڵاتێکی فاسدی گەندەڵی تەزویرچی ترسنۆک چۆن بێ ئومێدمان دەکات.
بەدڵنیای وەک ئەو ساتەی گۆڕانم ھەڵبژارد، وەک باوەڕی داوای یەکەم دیداری کاک نەوشیروان، جدیترم لە دژایەتی زوڵمی دەسەڵات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.