کەرتی ئابووری سعودیا پاش کوژرانی جەمال خاشقچی

لەلایەن ستاندار Posted on 707 جار بینراوە

یاسین نادر

کوژرانی جەمال خاشقچی فیشەکێک بوو، کە دەسەڵاتدارانی سعودیا ئیتر سەرەڕویانە بێت یان فرمانی سەرەوەیان بوو بێت، بەخۆیاناوە نا. جێگایەک کە ئەم فیشەکە دەتوانێت زیاتر لە ھەرکاتێکی تر بۆ سعودیا ژانھێنەر بێت” ئابووری ئەم وڵاتەیە”یە، کە بڕیاڕە بەشێوازی شۆڕشێک و مێژووییانە ئەمدیودیو ببێت و لەم گۆڕانکاریە بێ وێنەیەش کە باسی دەکات، چاوی لە وەبەرھێنانی دونیای دەرەوەیە.
کوشتنی ڕۆژنامەنووسێکی ڕەخنەگر کە لە سەروبەندی کۆنفڕانسێکی گرنگی ئابووری ڕوویدا، لە ئەنجامدا بووە ھۆی ئەوە کە دەموچاوە دیار و بەناوبانگ و کلیلیەکانی جیھان لەکەسانی دەستڕۆیشتوەوە بگرە، وەکوو بەڕێوبەری بانکی “جی پی مۆرگان تا دەموچاوانی تری بەناوبانگ و بەھێز وەکوو بەڕێوبەری گشتی “ئوبێر” لەودا بەشداری نەکەن.
لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا کۆبوونوەی ئابووری “وەبەرھێنانی داھاتوو” کە بە “داڤۆسی بیابان” ناسراوە، لە سێ شەممە تا پێنج شەممەی ڕابردوو لە ڕیازی پایتەخت سعودیا بەڕێوەچوو و شا سەلمان سەردێڕی ھەواڵەکانی ئەمڕۆی دونیای ڕاگەیاندنەکانیش لەودا ئامادەبوو و وتاربێژیشی تیادا کرد.
چاکسازییە ئابووریەکانی عەرەبستانی سعودی یەکێک لە ستونە سەرەکییەکانی بەرنامەی ڕیکڵامی محمدبن سەلمانە، کە لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی گەشەکردوودا بەناوی (دوورنمای٢٠٣٠) بە وەبەرھێنەران ناسێنرا. جێبەجێکردنی ئەم بەرنامەیە بەبێ پارەی دەرەکی تاڕادەیەکی زۆر نامومکینە. دانیشتن گەلێکی وەکوو کۆنفڕانسی ” وەبەرھێنانی داھاتوو”، بە ئامانجی ڕاکێشانی ھەر ئەم پارەیە بەڕێوە دەچێت.
مامەڵەو سەوداکردن بە گوژمەی چەندەھا “ملیار”دۆلار
ئایا خوێنی بەناحەق کوژراوی جەمال خاشقچی لە ئەنجامدا دەستەویەخەی چاکسازییە ئابووریەکانی سعودیای گرت؟ یان محمدبن سەلمان توانیی کەشتی ڕێڕەو شەپۆلداری چاکسازییەکانی لە ڕەشەبای ئەم کوشتنە ناوازەشدا، تێپەڕێنێت؟
لەو ڕۆژەوەی کە کۆنفڕانسی ئابووری لە ڕیاز بەڕێوەدەچێت دەسەڵاتدارانی سعودیا ئەوەیان لەسەر زارەو دەیکەنە مانشێتی ھەواڵەکان، کە سەرکەوتنی ئەم کۆنفڕانسە وای کردووە، واژووی ڕێکەتننامەی ملیاردی لەگەڵ وەبەرھێنەر و سەرمایەگوزارانی ڕۆژئاواییدا بکەن.
ئارامکۆ(کۆمپانیای نەوتی سعودیا) لە ھەمان ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانسدا ڕایگەیاند کە بەتەنھا ڕێکەوتننامەیەکی بەبڕێ ٣٤ملیاردۆلار لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە جۆراوجۆرە ئاسیایی و ئەوروپیەکان لە نموونەی کۆمپانی توتاڵ واژوو کردووە. ھاوکات بە گووتەی “ئەمین حسن ناێر” بەڕێوبەری کۆمپانی ئارامکۆ بڕێ ڕێکەوتن و گرێبەستە غەیرە نەوتییەکانیشی ١٦ملیاردۆلار باس لێوە کرد.
لە سەروبەندی ئەم گووتانەش ڕۆژی پێنج شەممە “خالید فەتاح” وەزیری نەوتی سعودیا گووتی: کە کۆی ڕێکەوتن و گرێبەستەکان کە لەم دانیشتنەدا واژوو کراون، بە بڕێ ٥٦ملیار دۆلار مەزندە دەکرێن. کە تاڕادەیەک بە گووتەی دەسەڵاتدارانی فەرمی لە ماوەی سێ ڕۆژدا ٦ملیاردۆلار بە ژمارەی گرێبەستەکان و لێک تێگەیشتنە بازرگانییەکان زیادبوویەوە.
شوڕشی کەرتی تایبەت(بەتایبەتکردن) لە سعودیادا چۆن بووە؟
ئەم بەشە کە لە ھەر دەروازەیەکەوە لێی بڕوانین بەناوی محمد بن سەلمانەوە ناونراوە و ئەوی وەک شازادەیەکی چاکخواز پیشانداوە.
گوژمەی ئەم چاکسازیە لە ئابووری سعودیادا ئەوەندە فراوانە کە ھەندێک ئەو گەورەتر لە گۆڕانکارییە ئابووریەکانی بەریتانیا کە بەھۆی “مارگارت تاچێر” لە دەیەی ٨٠ی زایینی جێبەجێی کرد، دەزانن و کەمیش نین کەسانێک ئەم چاکسازیانەیان بە گۆڕانکاریەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بەراورد دەکەن.
عەرەبستان لە دەیەی ٧٠ی زایینی بەرنامەی پێنج ساڵەی گەشەپێدانی خستووەتە دەستووری کاری خۆیەوە و بەپێی ئەم بەرنامەیە، پڕۆژەگەلی گەورەی ژیرخانیی لە دروستکردنی قوتابخانەو نەخۆشخانە تا رێگەوبان و پڕۆژی ئاو و ئاوەڕۆی بەپارەی نەوت جێبەجێی کردوون. بەشیی سەرەکی ئەم ئابوورییە گەورەیە لە ئێستاشدا پەیوەست بەھەمان پارەی نەوتەوەیە؛ بابەتێک کە لە ڕوانینی سندوقی نەختێنەی نێودەوڵەتییەوە، ناتوانێت تا ئەبەد بەردەوامی ھەبێت و درەنگ یان زوو دەبێت بگۆڕێت.
لە چاکسازییەکانی محمد سەلمان، دەرفەتدانی خانمان بە شۆفێری کردن و چوونی ئەوان بۆ نێو یاریگاکان، ڕەنگدانەوەی باشی لە کارەکانیی ئەودا ھەبووە. بەڵام لایەنێکی سەرنجڕاکێشی ئەم شازادە کەم تەمەنەیە لە ئێستادا جەختکردنەوە و مکوڕبوونی ئەو لەسەر چاکسازییە ئابووریەکان و گرنگیدان بە کەرتی تایبەت و (بە تایبەتکردنێتی).
بەرنامەی بەتایبەتکردنی ئابووری سعودیا کە ھاوشێوەی نیئولیبراڵی(سندوقی نەختێنەی نێودەوڵەنیی)یە، بناغەی سەرەکی بەرنامەی دوورنمای٢٠٣٠یە، کە بڕیاڕە لە ئاراستەی ئەودا ئابووری عەرەبستان سعودی لە نەوت بێ پێویستی ببێت و پێ بخاتە نێو ئابووری جیھانیی سەدەی بیستەمەوە.
بەڕوانگە خستنێک بە بەڵگەنامەکانی ئەم بەرنامەیە، ئەوە دەردەخات کە تاڕادەیەک لە تەواوی بەشە ئابووریەکانی سعودیا، شتێک بۆ فرۆشتن بە دونیای دەرەوە بوونی ھەیە. بەشگەلێکی وەکوو: “ژینگە، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، گواستنەوە و گەیاندن، وزە، پیشەگەری و سەرچاوەی سروشتی، کرێکاران و گەشەپێدلنی کۆمەڵایەتی، بیناسازی، پەروەردەو فێرکردن، تەندروستی، شارەوانی، گواستنەوە وگەیاندن، و تەنانەت حەجی عومرە و یانە وەرزشیەکان، ھەموویان لە ئابووری سعودیا جێیان دەبێتەوە، کە بەبڕیاری حکومەت دەبێت بەشێکی زۆر لەوان بە کەرتی تایبەت بدرێن.
شازادەی بچووک و خەیاڵاتی شەپۆلداری ئەو
ئەمە یەکەم جار نییە دونیای خەیاڵاتی شازادە تاسەو ڕەگڵەی تێدەکەوێت، جگە لە سیاسەتی دەرەکیی پڕ چیرۆکی ئەو، “شەڕی یەمەن، وازنامەی سەعدحەریری، گرژی و ئاڵۆزی سیاسیی لەگەڵ قەتەر و تورکیادا و…) دەستبەسەرکردنی شازادە دەوڵەمەندەکانی وڵاتەکەی، ئەمانەش ھۆکارگەلی جیددی بوون کە وەبەرھێنەرانی دونیای ڕۆژئاواشی بە جیددی ترساند.
لە کاتێکدا لەم وڵاتەدا یاسای داڕێژڕاوی وڵات و ئاسایشی کار و پیشە یەکێک لە ململانێکانی بەردەم پڕۆژی تایبەتسازی و بەتایبەتکردنی کەرتی ئابووریەکەیەتی، گرتن و بەندکردنی سەرمایەدارانی وڵات کە لە سەرەتاوە بەبێ حوکمی داگاو دادگایی کردن و لە دەرەوەی یاسا بوو، بۆ کەسانێک کە بڕیاربوو بە ملیاردان دۆلار، وەبەرھێنان و سەرمایەوەگەڕخەڕی لەم وڵاتەدا بکەن، ناڕەحەتکەر و بیزارکەر بوو.
ھەر ئەمجۆرە نیگەرانییە ھاوشێوانەش بوو، کە لە ٢٠ڕۆژی کۆتای پاش کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەوان بەوپەڕی خۆی گەیشت و زۆرکەس پەنجەی تۆمەت بۆ شازادەی دەسەڵاتدار تا ئێستاش ڕادەکێشن و ھەر ئەمەش وای کرد زۆر کۆمپانیا و کەسایەتی گەورەی دونیای ئابووری لە کۆنفڕانسی ئابووری ئەم ولاتە بەشداری نەکەن.
بەتایبەتکردنی کەرتی ئابووری سعودیا تا ئێستاکە چەندین دواکەوتنی بە خۆیەوە بینیوە، کە یەکێک لەوان کە بووە مانشێتی ھەواڵی جۆراوجۆری ناوەندە ھەواڵییەکان، ئەوە بوو کە کۆمپانیای نەوتی “ئارامکۆ”ی سعودیا لە بازاڕی پێشکەشکردنی پشکە نەوتییەکان پشکەکانی بە ھەڵپەسێردراوی مایەوە و لە ئێستاشدا بەتایبەتکردنی بەشێک لە پشکەکان، یەکێک لە بەرزە فڕینەکانی خۆیان لەمبارەیەوە دەناسێنن.
لەگەڵ ئەو ھەموو ڕێکڵامە بەرفراوانەو ململانێکان لە نێو بازاڕی پشکەکاندا لەبارەی پێشکەشکردنی پشکەکانی کۆمپانی “ئارامکۆ” دروستبوو، خالید فالیح وەزیری نەوتی سعودیا گووتویەتی: کە ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا کە ئێمە بمانەێت و ھەلیشی شیاو بێت، ھەر ڕوو دەدات. نەبوونی شەفافیەتی دارایی ئارامکۆ و ڕێکخستەی خەزنەداری ئاڵۆزی خانەدانی سعودیا کە خەرجی و تێچوونەکانی شازادەکان دابین دەکات، لە بەربەستە گەورەکانی سەر ڕێگای ئەم کۆمپانیایە وەسف لێوە کراوە کە بە سەرچاوە و خەزنگەی سەرەکی سعودیا دادەنرێت.
بە خستنە ڕوانگەی ئەم ئەزموونەی ڕابردوو بوو، کە بەدوای کوشتنی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی و کاردانەوەی نێگەتیڤی وەبەرھێنەران، ھەندێک لە چاودێران ئاماژەیان بەوە کرد کە نە تەنھا سوکانی شوڕشی ئابووری لە دەستی شازادە محمد سەلمان دەرچووە، بەڵکوو سکەی شەمەندۆفێری چاکسازییەکانی ئەویش لە ھێڵە ئاسنییەکەش وا خەریکە دەردەچێت، چونکە ئەم پلانەی سەلمان، پێش ئەم ڕووداوەش قورس دەھاتە بەرچاو.
سێ ڕۆژ کۆنفڕانسی ئابووری محمد سەلمان، ھەوڵی محمدسەلمان بوو کە ئەم بابەتە ھیچ نەبێت بە ئاراستەیەکی قازانج ویستانە بەکۆتا بگەیەنێت، ھەوڵدان و تێکۆشانێک بە گووتەی بەرپرسانی باڵای وڵات سەرکەوتنی بەدەستھێناو ڕێڕەوی ھاتنی پارەی وڵاتان ھێشتا ھەر بە کراوەیی بۆ ئەوان ماوەتەوە و ئەوان وەبەرھێنان و سەرمایەوەگەڕخەری لە ولاتەکەیان “سعودیا” لە داھاتووشدا بە گوژمەی زیاترەوە بەردەوامی پێدەدەن.
تێبینی: سوود وەرگیراوە لە چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵی بۆ ئامادەکاری ئەم وتارە شیکارییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.