فەزاحەتی ١١ کورسیەکەی کۆتا یان تەزویر!

لەلایەن ستاندار Posted on 398 جار بینراوە

ئاری خالید
ئەو تەزویرەی بە یاسایی دەکرێت زۆر کەم تر نیە لەو تەزویرەی بە نا یاسایی دەکرێت بۆیە لە ئێستادا ئەرکی لە پێشینەی ئەندام پەڕلەمانانی خولی پێنجەمە لە ناو پەڕلەمان لە پێش تەزویری نا یاسایی ڕێگە لە تەزویری یاسایی بگرن, ئەوەش دەکرێت بە ھەمواری یاسایی کۆتای کەمە نەتەوەکانەوە دەست پێبکەن کە لە بەرژەوەندی حزبی بە ناو دەسەڵاتە کە پارتیە.
وەک ئاشکرایە لە ناو ئەم یانزە کورسیە خەڵکی تێدایە بە ١٦٤دەنگ و ھەشە بە ٤٠٠ دەنگ, وە بە ١٥٠٠ دەنگی زێرەڤانی و ھێزی گوڵانی پارتی بوونە ئەندام پەڕلەمان خولاسەی کەلام ھەر یانزە کۆتاکە ناکاتە دەنگی ئەندام پەڕلەمانێکی ئاسایی کە بە ١٧ ھەزار دەنگ دەبێتە ئەندام پەڕلەمان. خۆ ئەگەر ڕێگە لەم تەزویرە بگیرێت خزبی بە ناو دەسەڵات نفوزی نەماوە لە کوردستان ئێستا کە دڵیان بە ٤٥ کورسی خۆشە لە ڕاگەیاندنەکان شانازی پێوە ئەکەن و خەڵک بە لا ڕێدا دەبەن ٤٥ کورسیە نا کاتە کۆی دەنگی پێشمەرگەو ئاسایش و خانە نشینی پارتی چۆن؟ لە ٪‏٤٦ خەڵکی کوردستان دەنگی نەداوە ئەوەی ماوتەوە ٪‏٥٤ پارتی لەم لە ٪‏٥٤ کە بیکەینەوە ڕێژەی سەدی پارتی بە تەزویرەوە زۆر لە سەرچاوەکان باسی ١٥ کورسی تەزویر ئەکەن ئەگەر تەزویرەکەی لێ دەرکەین پارتی لە ٪‏١٥ دەنگی خەڵکی کوردستانی ھێناوە کە کەمترە لە کۆی ھێزو موچە خۆرانی پارتی.

لە ھەر سەد کەس ٨٥ کەس بە پارتی ڕازی نیە لە کوردستان جگە لە وانەی بە زۆر دەنگیان پێ دراو, لێرەدا بۆمان دەر دەکەوێت پارتی حزب نییە کۆمپانیایەکی نەوتیەو خۆی سەپاندوە بە سەر کوردستاندا و بە زەبری ھێز ھەولێرو دھۆکی داگرتوەو کۆی گشتی دەنگەکانی دەنگی کارمەندی کۆمپانیان کە ناچار دەکرێن لە جیاتی وەر گرتنی موچە دەنگ بدەن بەم کۆمپانیایە, پارتی خۆیان ئەم ڕاستیە ئەزانن بۆیە ھەرگیز لەگەڵ یەگرتنی ھێزی پێشمەرگەو ئاسایش نین لە ھێزێکی حزبی بۆ ھێزێکی نیشتیمانی ترسیان ھەیە لە بەر ئەوەی نەمانی ھێز لە دەستی ئەحزابدا کۆتایی خۆیانە ھەر بۆیە تا دەسەڵاتێکی دەرەکی ئەمە نە سەپێنێت پارتی ناچێتە ژێر ئەو بارە….

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.