یەکێتی کاندیدێکی پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکشێنێتەوە و ھۆکارەکەی ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 377 جار بینراوە

ستاندەر

لەم دواییانە دەنگۆی کاندیدکردنی خالید شوانی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەناو خۆی یەکێتی بڵاوبویەوە و، چەند سەرچاوەیەک رایانگەیاند پرسەکە یەکلاکراوەتەوە.
ئەمرۆ دووشەممە ماڵپەری (بەغداد الیوم) بڵاویکردۆتەوە سەرکردایەتی یەکێتی پەشیمان بۆتەوە لە کاندیدکردنی خالید شوانی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک و، لەجێی ئەوە بریاریانداوە بۆ یەکێک لە وەزارەتەکانی داد یاخود کۆچبەران کاندیدی بکەن کە بریارە یەکێتی وەریبگرێت.
سەرچاوە راشیگەیاندوە لەجێی ئەوە بریارە رەفعەت عەبدولڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ پارێزگاری کەرکوک کاندید بکرێت بەڵام پرۆسەکە راگیراوە و، یەکێتی چاوەرێی تەواو بونی پرۆسەی پێکھێنانی حکومەت لە بەغدا دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.