مەحمود عوسمان: شتێک نەماوە بەناوی قەزیەی کورد لە بەغدا و یەکێتی و پارتی لەسەر پۆست شەڕ دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 486 جار بینراوە

ستاندەر

مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری کورد ڕایدەگیەیەنێت شتێک نەماوە بەناوی قەزیەی کوردی کە چەندین نەوەی کورد شەڕیان لەسەر کردو ھەزاران پێشمەرگە گیانی خۆیانیان لەپێناو بەخت کرد بۆ گەیشتن بە مافەکانی گەلی کورد و، ئێستا ھەموی بە پۆست و پلە گۆڕدراوەتەوە.
ناوبراو بۆ ئاژانسی (نیونیوز) راشیگەیاندوە مایەی عەیبەیە حیزبە کوردیەکان یەکێتی و پارتی بەتایبەت لەسەر پۆستە تەشریفاتیەکان شەڕ دەکەن و، قەزیەی کورد و بەرگری کردن لە مافەکانی گەلی کوردیان لەبیرکردوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە ئێستا قەزیەی کورد گۆڕدراوە بە قەزیەی بەدەستھێنانی پۆست و پلە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.